حکومه‌تی دانیمارک ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا ده‌چێته پاڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانان بۆ لێـدانی داعش و ده‌ڵێت 7 فڕۆکه‌ی جه‌نگی F-16 ڕه‌وانه ده‌کات تاوه‌کو به‌شـداری له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کاندا له عێراق بکه‌ن
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت 10 فڕۆکه‌ی جه‌نگی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ 6 فڕۆکه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌شـداریـیان له بۆردومانی شوێنه‌کانی داعش له سوریا کردووه
جه‌یمس کۆمی سه‌رۆکی ئۆفیسی لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا FBI ده‌ڵێت توانیویانه ناسنامه‌ی ئه‌و که‌سه بزانن که له ڤیدیۆکانی داعشدا ده‌رکه‌وت و هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی جێمس فوڵی و ستیڤن سۆتلۆفی سه‌ربڕی
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنێـکی موخابه‌راتی وڵاته‌که‌ی پـیلانێـکی بۆ هێرشکردنه سه‌ر میترۆی پاریس و نیویۆرک ئاشـکرابووه
شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ده‌ڵێت چه‌کدارانی داعش ژنێـکی چالاکوانی پارێزه‌ری سووننه‌یان له موسڵ گولـله‌باران کردووه به تاوانی وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن "هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئیسلام" .
ستیفان لو فول گوته‌بێژی حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه چه‌ند شوێنێـکی داعشیان له عێراق بۆردومانکردووه
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براك ئۆباما داوای له ڕێبه‌رانی جیهان کرد له هه‌وڵه‌کانی لاوازکردن و له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌شداری بکه‌ن
ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ده‌ڵێت په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی بۆ کۆبوونه‌وه بانگهێشتکراوه تاوه‌کو داواکه‌ی حکومه‌تی عێراق بۆ پـشـتیوانی هێزی ئاسـمانی له دژی داعش تاووتوێ بکات
کۆمه‌ڵی ناسراو به "جوند ئه‌لخه‌لافه" له جه‌زائیر، ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیانه پـشـتیوانی خۆی بۆ داعش ده‌ربڕی، ده‌ڵێت ئه‌و فهڕهنسایـیهی سه‌ربڕیوه که چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر به بارمته گرتبووی
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له بۆسه‌یه‌کدا له باکوری به‌غدا چه‌کدارانی داعش 19 میلیتانی شیعه‌یان کوشتووه
سه‌رۆک براک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد له پاش یه‌که‌م هه‌ڵمه‌تی هێرشی ئاسمانی و موشه‌کی بۆ سه‌ر بنکه‌کانی داعش له سوریا
کۆلۆنێل جێف پـوڵ ده‌مڕاستی په‌نتاگۆن ورده‌کاریـیه‌کانی ئه‌م هێرشه نوێـیانه‌ی بۆ سه‌ر توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باسکرد
سه‌ره‌ڕای هێرشه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پـێنج وڵاتی عه‌ره‌ب بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له سوریا ، خه‌ڵـکی ئاواره هێشـتا به‌رده‌وامن له‌وه‌ی ڕوو له وڵاتی تورکیا بکه‌ن
له‌شـکری ئیسرائیل فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی سوریای خسته خوارێ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌یانی ئاسمانی به‌رزایـیه‌کانی گۆلانی به‌زاند، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره له‌وه‌تای سـاڵی 1982 وه‌وه ئیسرائیل فڕۆکه‌یه‌کی سوری بخاته خوارێ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت کۆنفرانسێـکی نێوده‌وڵه‌تی سـازده‌کات بۆ تاووتوێکردنی قه‌یرانی ئه‌و ئاوارانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌کانی ناو سوریا و عێراق ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه
ڕێـکخراوی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) داوا له لایه‌نگرانی خۆی له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌کات هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه بکه‌نه ئامانج که له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش به‌شـداری ده‌که‌ن.
به‌هۆی هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر کۆبانی به ده‌یان هه‌زار کوردی سوریا ئاواره بوون و به‌ره‌و ناوچه کوردیـیه‌کانی تورکیا په‌نایان بردووه که له‌وێ زۆربه‌یان خزم و که‌سوکاریان هه‌یه
کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر له 130 هه‌زار کوردی سوریا له تاو داعش بۆ وڵاته‌که‌یان په‌نایان بردووه
نه‌واف خه‌لیل گوته‌بێژی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) ده‌ڵێت هێزه‌کانی پاراسـتنی گه‌ل (یه‌په‌گه) توانیویانه له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی پاشه‌کشه به هێزه‌کانی داعش بکه‌ن و وایان لێکردوون 10 کیلۆمه‌تر بگه‌ڕێنه‌وه دواوه
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت ئه‌و 49 هاوڵاتیـیه تورکه‌ی له مانگی شه‌شه‌وه له کونسوڵخانه‌ی تورکیا له موسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه وه‌ک بارمته ده‌سـتگیرکرابوون ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئازادکران
زیاتر نیشـان بده