له مانگی شه‌ش چه‌کدارانی داعش نزیکه‌ی 150 خوێندکاری کوردی خه‌ڵـکی شاری کۆبانیـیان ده‌سـتگیرکرد له‌و ده‌مه‌ی له تاقیکردنه‌وه‌ی گشـتی له شاری حه‌له‌ب ده‌گه‌ڕانه‌وه. پاشان له‌م دوایـیانه زۆربه‌یان ئازادکردن و ته‌نها 20 خوێندکاریان هێشـتووه‌ته‌وه
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له باشوری به‌غدا خۆکوژێـک ماشێنێـکی له‌شکری جۆری هه‌مڤی بۆمبڕێژکراوی به خاڵێـکی پشـکنینی هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 24 که‌س کوژراون و 25 که‌سیش برینداربوون
شه‌ڕی قورس له شاری کۆبانی به‌رده‌وامه و داعش هه‌وڵ ده‌دات ده‌روازه‌ی کانی مورشد که به مورشد پـینار ناسراوه و تاکه ڕێگه‌یه به‌ره‌و تورکیا له شاری کۆبانی دابـبڕێت
بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی ئیسلامی تونس دانی به شکستهێنانی خۆی نا له ئاست پارتی سیکیولاری "نیدا تونس" له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوو به لایه‌نی که‌م 250 که‌س کوژراون، له‌و شه‌ڕانه‌ی له ناوچه‌ی ڕادعی پارێزگای ئه‌لبه‌یزا (البيضاء) ڕوویاندابوو
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن چه‌کدارانی داعش گازی کلۆریان به‌کارهێنابوو له میانه‌ی پێکدادانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له باکوری به‌غدای پایته‌خت له مانگی رابردوودا
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی کونسۆڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا و به‌لجیکا و که‌نه‌دایان چۆڵکرد پاش ئه‌وه‌ی به پـۆست نامه‌ی گوماناویـیان بۆ ڕه‌وانه‌کرابوو
ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) ده‌ڵێت هێشـتا ئه‌وان له‌گه‌ڵ له‌شـکری ئازادی سوریا به ڕێـکه‌وتنێـک نه‌گه‌یشـتوون له باره‌ی ناردنی چه‌کدارانی ئه‌و له‌شکره بۆ شاری کۆبانی
شه‌وی چوارشه‌ممه هه‌تا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه شه‌ڕێـکی توند له هه‌رسێ لای شاری کۆبانی (ڕۆژهه‌ڵات، باشور، ڕۆژئاوا) له نێوان هێزه‌کانی یه‌په‌گه و چه‌کدارانی داعش ڕوویاندا
دانیمارک باڵیۆزی تورکیای بانگهێشتکردووه له‌سه‌ر دیارنه‌مانی تاوانبارێـک که هه‌وڵی کوشـتنی نووسه‌رێـکی دانیمارکی دابوو و له‌سه‌ر داوای دانیمارک له ئسته‌نبوڵ ده‌سـتگیرکرا
ئه‌مینداری گشتی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌ڵێت ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بۆ ڕه‌وانه‌کردنی هێزی پـێشـمه‌رگه بۆ کۆبانی بڕیارێـکی یاسایییه و له چوارچێوه‌ی ده‌سـتوری عێراقدایه
له ماوه‌ی یه‌ک مانگی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر شوێنی کۆمه‌ڵه تێرۆرسـتیـیه‌کان له سوریا سه‌دان چه‌کداری سه‌ر به داعش کوژراون
هێزه‌کانی یه‌په‌گه و پـزیشکان ده‌ڵێن پـێده‌چێت داعش چه‌کی کیمیاوی له کۆبانی به‌کارهێنابێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی سێشه‌ممه ژماره‌یه‌ک که‌س هه‌ناسه‌یان توندبوو و فرمێسـکێـکی زۆر به چاویان هاتبووه خوارێ له‌گه‌ڵ پـێستیان سووتاوه و گێژیان خواردووه
پـۆلیسی ئۆتاوای پایته‌ختی که‌نه‌دا ده‌ڵێت هێزه‌کانی به لایه‌نی که‌م یه‌ک که‌سیان له‌وانه کوشتووه که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ناو په‌رله‌مان و ده‌وروبه‌ری ته‌قه‌یان کردبوو. ده‌شڵێت هێشـتا 2 یان 3 که‌سی دیکه ماون که به دوایانه‌وه‌ن و یه‌کێـکیان پـێده‌چێت له‌سه‌ربانی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان ببـێت
وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت دوو له‌و سێ فڕۆکه جهنگیـیهیه تێـکشکێنراون که له هه‌واڵه‌کاندا باسکرابوون له لایه‌ن کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌سـتیان به‌سه‌رداگیرابوو و هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌سه‌ر ئاسمانی حه‌له‌ب تاقیـیانکردبوونهوه
به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند که‌وا بڕیاری داوه به‌م نزیکانه فڕۆکه‌ی دیده‌وانی خۆی له ئاسمانی سوریا بسوڕێنێته‌وه به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
شه‌ڕ و پـێـکدادانی توند له نێوان هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و چه‌کدارانی داعش له کۆبانی به‌رده‌وامه و جگه له‌وه‌ی زیانی گیانی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه، لایه‌کی شاره‌که‌ش وێرانبووه
سه‌رۆک کۆماری ئێران ده‌ڵێت تاران له‌گه‌ڵ عێراقی دراوسێی ڕاده‌وه‌ستێت له شه‌ڕی دژ به توندڕه‌وه سوننه‌کانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هێزه کوردیـیه‌کانی له کۆبانی له دژی گروپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شه‌ڕ ده‌که‌ن زۆر ئازایانه ده‌جه‌نگن و به تواناکانیان سه‌رسامیان کردین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نیوه‌ی شاره‌که‌شیان له‌ده‌سـتداوه
پـۆلیسی هه‌رێمی کیوبیکی که‌نه‌دا ڕایگه‌یاند ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه له لایه‌ن که‌سێـکه‌وه له نزیک شاری مۆنتریال به ئۆتۆمبیل کران به‌ژێره‌وه، یه‌کێـکیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گیانی له‌ده‌سـت دا
زیاتر نیشـان بده