شه‌ڕ و پـێـکدادانی توند له نێوان هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و چه‌کدارانی داعش له کۆبانی به‌رده‌وامه و جگه له‌وه‌ی زیانی گیانی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه، لایه‌کی شاره‌که‌ش وێرانبووه.
زار مسـتۆ به‌رپـرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی نێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاند له میانه‌ی شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕێـکی توند له باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که ڕوویاندا و هاوکات فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی داعشیان له‌و ناوچانه کردووه. گوتیشی له ئاکامدا زیاتر له 70 چه‌کداری داعش کوژراون و 11 شه‌ڕوانی یه‌په‌گه گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
سه‌باره‌ت به بۆردومانی ئه‌مڕۆی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان، به‌ڕێز مستۆ گوتی چوار هێرشی ئاسـمانی دیکه کراون، له‌وانه له نزیک گوندی عهلپهلور و له شه‌قامی 48 و هه‌روه‌ها له هێرشێـکیشیاندا کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری داعش کراونه‌ته ئامانج که له نزیک گوندی کیکان له ڕۆژئاوای کۆبانی به‌سه‌ر ماتۆرسکیله‌وه بوون.
پاشان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد چه‌کدارانی داعش ئێسـتا زۆر جار له هێرشه‌کانیان سه‌ره‌تا موشه‌ک و خومپاره هه‌ڵده‌ده‌ن و پاشان ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ده‌ته‌قێننه‌وه و به دوایدا چه‌کداره‌کانیان هێرش ده‌که‌ن. جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه هێزه کوردیـیهکان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زۆر ئازایه‌نه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
سه‌باره‌ت به زیانه‌کانی به‌ر شاره‌که که‌وتوون، زارا مستۆ گوتی لایه‌کی شاره‌که وێرانبووه و به تایبه‌تی به‌شی ڕۆژهه‌ڵات.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی تورکیاش گوتی هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا لێدوانی ئه‌رێنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام هێشـتا سنووریان داخستووه و به کردووه هیچ گۆڕانێـک به‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان نه‌هاتووه.