دانیمارک باڵیۆزی تورکیای بانگهێشتکردووه له‌سه‌ر دیارنه‌مانی تاوانبارێـک که هه‌وڵی کوشـتنی نووسه‌رێـکی دانیمارکی دابوو و له‌سه‌ر داوای دانیمارک له ئسته‌نبوڵ ده‌سـتگیرکرا.
مارتن لیدێگارد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارک گوتی ڕۆژی هه‌ینی به محه‌مه‌د دۆنمه‌ز باڵیۆزی تورکیا بۆ وڵاته‌که‌ی ده‌ڵێت به ڕوونی ئه‌وه جێی قبوڵکردن نیـیه که تورکیا دانیمارکی ئاگادار نه‌کردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی بۆچی و که‌ی باسل حه‌سه‌نی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک لوبنانی و خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی دانیمارکی ئازادکردووه.
به‌ڕێز لیدێگارد که ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه ئه‌م لێدوانه‌ی دا، گوتیشی ئازادکردنی باسلی ته‌مه‌ن 27 سـاڵ کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه.
جێی ئاماژه‌یه باسل حه‌سه‌ن تاوانباره به هه‌وڵی کوشـتنی نووسه‌رێـکی دانیمارکی که ڕه‌خنه‌ی له ئیسلام گرتبوو.
پـۆلیسی دانیمارک ده‌ڵێت ناوبراو ڕۆژی ڕووداوه‌که که له مانگی دووی سـاڵی 2013 بووه دانیمارکی جێهێشـتووه و له‌سه‌ر داوای ئه‌وان له 16 ی مانگی چوار له لایه‌ن پـۆلیسی تورکیاوه له شـاری ئسته‌نبوڵ ده‌سـتگیرکرابوو.
تورکیا ته‌نها ده‌ڵێت دادگایه‌کی وڵاته‌که‌ی بڕیاری ئازادکردنی داوه.
هه‌ندێـک پـێیان وایه باسل حه‌سه‌ن یه‌کێـک له‌و که‌سانه بووبێت که ده‌ڵێن تورکیا ئاڵوگۆڕی بێـکردوون له‌گه‌ڵ دیپـلۆماته‌کانی که له لایه‌ن داعشه‌وه له موسڵ به بارمته ده‌سـتگیرکرابوون.
هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارک به کۆمیته‌یه‌کی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوت که‌وا شاندێـکی حکومیـیان بۆ تورکیا ناردبوو به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ موخابه‌راتی تورکیا له‌م باره‌یه‌وه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێـکیان نه‌دراوه‌ته‌وه. گوتیشی به ته‌له‌فون ناڕه‌زایی خۆی گه‌یاندووه‌ته هاوتا تورکه‌که‌ی.
هه‌روه‌ها وه‌زیری دادیش خانم میت فریدریکسن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ هاوتا تورکه‌که‌ی کردووه و به هه‌مان شێوه ناڕه‌زایی وڵاته‌که‌ی له‌م باره‌یه‌وه بۆ گه‌یاندووه.