کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له باشوری به‌غدا خۆکوژێـک ماشێنێـکی له‌شکری جۆری هه‌مڤی بۆمبڕێژکراوی به خاڵێـکی پشـکنینی هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 24 که‌س کوژراون و 25 که‌سیش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که له ناوچه‌یه‌کی نزیک شارۆچکه‌ی جورف ئه‌لسه‌خر ڕوویدا که 50 کیلۆمه‌تر له باشوری شاری به‌غدای پایته‌خته‌وه دوره.
سه‌رچاوه‌یه‌کی پـۆلیس به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت زۆربه‌ی کوژراو و برینداره‌کان چه‌کداری میلیشیا شیعه‌کان بوون، ئه‌وانه‌ی یارمه‌تی هێزه‌کانی له‌شـکری عێراق ده‌ده‌ن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی داعش ده‌سـتی به‌سه‌ردا گرتوون.
چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م شارۆچکه‌یه له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق له ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش ڕزگارکرا که له مانگی حه‌وته‌وه کۆنترۆڵیان کردبوو.