پـۆلیسی هه‌رێمی کیوبیکی که‌نه‌دا ڕایگه‌یاند ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه له لایه‌ن که‌سێـکه‌وه له نزیک شاری مۆنتریال به ئۆتۆمبیل کران به‌ژێره‌وه، یه‌کێـکیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گیانی له‌ده‌سـت دا.
ئه‌و دوو سه‌ربازه دوێنێ له پارکێـکی ئۆتۆمبیلی بازاڕێـک له نزیک شاری مۆنتریال له لایه‌ن که‌سێـکه‌وه به ناوی مارتن کۆتور ڕۆلۆ ته‌مه‌ن 25 سـاڵ ئه‌م ڕووداوه‌یان به‌سه‌رهات.
کاربه‌ده‌سـتێکی پـۆلیسی کیوبیک گوتی هێزه‌کانیان دوای تاوانباره‌که که‌وتوون و به‌هۆی خێرایی لێخوڕینی کۆنترۆڵی له‌ده‌سـتداوه و ئۆتۆمبیله‌که‌ی وه‌رگه‌ڕاوه و پاشان هه‌وڵی داوه به چه‌قۆ په‌لاماری پـۆلیسه‌کان بدات، به‌ڵام لێی هاتوونه‌ته ده‌سـت و به گولـله کوشـتوویانه.
به‌پـێی پـۆلیسی فیدراڵی که‌نه‌دا ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان زانیاریان هه‌بووه ئه‌و تاوانباره به‌ره‌و ئیسلامی توندڕه‌و ڕۆیشتووه له پاش ئه‌وه‌ی ئاینی خۆی گۆڕیبوو.
یه‌ک له دراوسێـکانی به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه مارتن ماوه‌ی ساڵێـک بوو له بری کراس و بانتۆڵ دزداشه‌ی له‌به‌رکردووه.
ستیفن هارپه‌ر سه‌رۆک وه‌زیری که‌نه‌دا له لایه‌ن سه‌رۆکی پـۆلیس و ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵات له ورده‌کاری ڕووداوه‌که ئاگادارکراوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ڕاگه‌یاندنێـکیدا هانی لایه‌نگرانی خۆی دا هێرش بکه‌نه سه‌ر که‌سانی بیانی ئه‌وانه‌ی وڵاته‌کانیان له نێو هاوپه‌یمانێتی دژی کۆمه‌ڵه‌که‌یانن.