شه‌ڕی قورس له شاری کۆبانی به‌رده‌وامه و داعش هه‌وڵ ده‌دات ده‌روازه‌ی کانی مورشد که به مورشد پـینار ناسراوه و تاکه ڕێگه‌یه به‌ره‌و تورکیا له شاری کۆبانی دابـبڕێت.
سکات باب په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر سنوور ده‌ڵێت شه‌ڕه‌کان له ده‌روازی شاره‌که به‌ره‌و تورکیا چڕبوونه‌ته‌وه و جۆره‌ها چه‌کی قورس و سووکی تیایدا به‌کاردێت.
هه‌روه‌ها زارا مسـتۆ به‌رپـرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی نێت بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند، شه‌وی یه‌کشه‌ممه شه‌ڕی قورس له به‌شه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوری شاری کۆبانی ڕوویانداوه و داعش به 3 ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووه بۆ سه‌ر ده‌روازه سنووریـیهکه و ناوه‌ڕاستی شار، به‌ڵام هێزه‌کانی یه‌په‌گه لێـیان هاتوونه‌ته ده‌ست و تهقاندویانهتنهوه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجه‌کانیان.
له لایه‌کی دیکه‌وه داعش به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌ستاوه به تۆپـبارانی ده‌روازه‌که و ناوه‌ڕاستی شار به تۆپ و خومپاره و هه‌روه‌ها تانکێـکی بۆ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که هێناوه و له گه‌ڕه‌کی کانی عه‌ره‌بان جموجۆڵی پـێدهکات.
هاوکات فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان له دوێنێ شه‌ودا بۆردومانی چه‌ند شوێنێـکیان له ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که کردووه و له ئاکامدا ئاگر و دوکه‌ڵ به‌رزبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام نازانرێت زیانه‌کانی داعش به‌و بۆردومانانه چی بوون. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فڕۆکه‌کان به ئاسمانی کۆبانی سوڕاونه‌ته‌وه.
گوتیشی داعش به‌رده‌وامه له هێنانی هێزی زیاتر بۆ کۆبانی و به‌پـێی زانیاریـیه‌کان له ڕه‌ققه و مه‌نبج و شوێنه‌کانی دیکه‌ی ژێر ده‌سـتیان چه‌کداری زیاتریان هێناوه به نیازی ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ بۆ سه‌ر هێزه‌کانی یه‌په‌گه.
پاشان گوتی له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕانه ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کدارانی داعش کوژراون و 5 شه‌ڕوانی یه‌په‌گه‌ش گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وانه‌کردنی هێزی پـێشـمه‌رگه بۆ کۆبانی، زارا مستۆ گوتی عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه که ده‌ڵێن هێزی پـێشـمه‌رگه گه‌یشـتوونه‌ته کۆبانی. گوتیشی زانیاریش هه‌ن داعش له ناو تورکیا هه‌وڵ ده‌دات له‌و هێزانه بدات ئه‌گه‌ر بێت ڕه‌وانه‌بکرێن، ده‌شڵێت که‌سانی سه‌ر به داعش به ئاشـکرایی له ناو تورکیا ده‌ڵێن ڕێگه به تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هێزانه بۆ کۆبانی ناده‌ن.