وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت دوو له‌و سێ فڕۆکه جه‌نگیـیه‌یه تێـکشکێنراون که له هه‌واڵه‌کاندا باسکرابوون له لایه‌ن کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌سـتیان به‌سه‌رداگیرابوو و هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌سه‌ر ئاسمانی حه‌له‌ب تاقیـیانکردبوونه‌وه.
عومران ئه‌لزوعبی شه‌وی سێشه‌ممه به که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌که‌ی گوت فڕۆکه‌ی له‌شکری سوری ئه‌و دوو فڕۆکه‌یه‌ی تێـکشکاندووه له‌و ده‌مه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌ی جه‌ڕاحی پارێزگای حه‌له‌ب نیشتبوونه‌وه. گوتیشی چه‌کدارانی داعش توانیویانه فڕۆکه‌ی سێـیه‌م بشارنه‌وه و ئێسـتا هێزی ئاسمانی سوریا به دوایدا ده‌گه‌ڕێت.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت هیچ زانیاریـیه‌کی له‌م باره‌یه‌وه نیـیه تاوه‌کو هه‌واڵه‌که پشـتڕاست بکاته‌وه.
پـێشتر کۆمه‌ڵه‌که ڕاپـۆرتی دابوو که‌وا چه‌کدارانی داعش 3 فڕۆکه‌ی جۆری میگیان له فڕۆکه‌خانه‌ی جه‌ڕاح هه‌ستانووه به یارمه‌تی فڕۆکه‌وانانی پـێشـووی عێراق. ڕاپـۆرته‌که له لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆوه پشـتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکاش گوتیان هیچ ڕاپـۆرتێـکیان پـێ‌نه‌گه‌یشتووه باس له‌وه بکات چه‌کدارانی داعش فڕۆکه‌یان هه‌ستانبێت.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌وه‌ی زانراوه داعش له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا به لایه‌نی که‌م له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی له‌شـکری سوریا له پارێزگای ڕه‌ققه ده‌سـتیگرتووه به‌سه‌ر فڕۆکه‌ی جه‌نگی. چه‌کدارانی داعش وێنه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و فڕۆکانه له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕوون نیـیه ئایه ده‌توانن به‌کاری بهێنن یان نا.