ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) ده‌ڵێت هێشـتا ئه‌وان له‌گه‌ڵ له‌شـکری ئازادی سوریا به ڕێـکه‌وتنێـک نه‌گه‌یشـتوون له باره‌ی ناردنی چه‌کدارانی ئه‌و له‌شکره بۆ شاری کۆبانی.
موسلیم ڕۆژی هه‌ینی له برۆکسله‌وه له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز گوتی " ڕاسته که‌ناڵێـکی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ له‌شکری ئازادی سوریا کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌و ڕێـکه‌وتنه نهگهیشـتوین که به‌ڕێز ئه‌ردۆغان باسی ده‌کات."
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له تاڵینی پایته‌ختی ئیستۆنیا گوتی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی په‌یه‌ده قایل بووه 1300 چه‌کداری له‌شکری ئازادی سوریا به‌ره‌و شاری کۆبانی بڕۆن، وه ئێسـتا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی تورکیا تاووتوێی چۆنێتی په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یه وا بۆ نزیکه‌ی 40 ڕۆژه شاری کۆبانی و گونده‌گانی ده‌وربه‌ری که‌وتونه‌ته به‌ر ده‌م هێرشێـکی گه‌وره‌ی چه‌کدارانی داعشه‌وه که وه‌ک ده‌زگا هه‌واڵگریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن داعش زیاتر له 9 هه‌زار چه‌کداری خۆی بۆ شه‌ڕی کۆبانی ناردووه.
هه‌تا چه‌ند ڕۆژێـکیش له‌مه‌وبه‌ر هێزه کوردیـیه‌کانی کۆبانی جگه له پاڵپـشـتی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان هیچ جۆره یارمه‌تیـیه‌کی له‌شکری نه‌درابوون، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ڕێگه‌ی ئاسمانه‌وه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌وه بۆ ڕه‌وانه‌کردن، تورکیا ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ناردنی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتانی عێراق و چه‌کدارانی له‌شکری ئازادی سوریا بۆ کۆبانی ده‌ربڕی.