ئه‌مینداری گشتی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌ڵێت ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بۆ ڕه‌وانه‌کردنی هێزی پـێشـمه‌رگه بۆ کۆبانی بڕیارێـکی یاسایی‌یه و له چوارچێوه‌ی ده‌سـتوری عێراقدایه.
جه‌بار یاوه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆ سه‌وا گوتی به‌پـێی مادده‌ی 121 ی ده‌سـتوری عێراق په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان مافی ده‌رکردنی یاسا و بڕیاری هه‌یه، بۆیه دوێنێ چوارشه‌ممه ئه‌م بڕیاره‌ی دا. گوتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئێسـتادا عێراق ڕێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک وڵاتانی هاوپه‌یمانان هه‌یه بۆ شه‌ڕی دژی داعش و هه‌رێمی کوردسـتانیش له نێو ئه‌و هاوپه‌یمانێتیـیه‌دایه.
سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی هێزه‌که‌ی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت به‌ره‌و کۆبانی ڕه‌وانه‌بکرێت، جه‌نه‌ڕاڵ یاوه‌ر گوتی هێزێـکی بچوک ده‌بێت، به‌ڵام چه‌کی پـێشکه‌وتوویان پـێـده‌بێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌و هێزه هیچ کاریگه‌ری به‌سه‌ر تواناکانی هێزی پـێشـمه‌رگه له ناو عێراقدا نابێت.