گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هێزه کوردیـیه‌کانی له کۆبانی له دژی گروپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شه‌ڕ ده‌که‌ن زۆر ئازایانه ده‌جه‌نگن و به تواناکانیان سه‌رسامیان کردین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نیوه‌ی شاره‌که‌شیان له‌ده‌سـتداوه.
ئه‌دمیراڵ جۆن کیربی له میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنێـکی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لحوڕه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی شاری کۆبانی بۆ داعش گرنگه و هه‌وڵ ده‌دات داگیریبکات، بۆیه بۆ ئێمه‌ش ئه‌و شاره زۆر گرنگه.
گوتیشی داعش به‌رده‌وامه له هێنانی هێزی زیاتر بۆ کۆبانی و ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات ئامانجی باش بۆ فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌بن و هاوکات له‌سه‌ر زه‌ویش هێزه کوردیـیه‌کانیش لێـیان بده‌ن.
پاشان گوتی هێزه کوردیـیهکان کارێـکی سه‌رنج ڕاکێشـیان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ئه‌نجامداوه، بۆیه ئه‌مه‌ریکا بڕیاری داوه به فڕۆکه یارمه‌تیـیان بۆ هه‌ڵبدات. گوتیشی ئه‌م شه‌ڕه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت.