به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگری له‌شکری ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌کی له‌شـکری و مرۆیی بۆ هێزه‌کانی یه‌په‌گه له کۆبانی ڕه‌وانه‌کرد. به‌پـێی فه‌رمانده‌یه‌تی له‌شـکر ئه‌و کۆمه‌کانه له لایه‌ن هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌وه دابینکراون
خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عێراق پاش یه‌ک ڕۆژ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی پـۆسته‌که‌یدا داعش هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی ده‌کات و له یه‌که‌م په‌لاماریشدا ئه‌م گرووپه تێرۆرسـتیـیه له شاری موسڵ ده‌سـتیان به‌سه‌ر ماڵی عوبهیدیدا گرتووه
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر شارۆچکه‌یه‌ک له باشوری سه‌نعای پایته‌خت، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی له ناوچه‌یه‌کی دیکه له شه‌ڕێـکی توندان له دژی چه‌کدارانی شیعه‌ی حوسی
ئۆتۆمبیلێـکی بارهه‌ڵگری بۆمبڕێژکراو له لایه‌ن خۆکوژێـکه‌وه به کاروانێـکی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه ته‌قیوته‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی وانکێ له باکوری به‌نداوی موسڵ و له ئاکامدا چه‌ند ئه‌فسه‌ر و پـێشـمهرگهیهک گیانیان له‌ده‌سـتداوه و ژماره‌یه‌ک برینداریش هه‌ن
چوار ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شاری که‌ربه‌لای باشوری عێراق ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 16 که‌س کوژراون 41 که‌س برینداربوون
تورکیا ده‌ڵێت یارمه‌تی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌دات له‌وه‌ی له ڕێگه‌ی وڵاته‌که‌یه‌وه به‌ره‌و شاری کۆبانی بڕۆن تاوه‌کو یارمه‌تی شه‌ڕوانانی کورد له‌وێ بده‌ن که له ئێسـتادا له شه‌ڕێـکی سه‌ختدان له دژی چه‌کدارانی داعش
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما بڕیاری دا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ قارمانه کورده‌کانی کۆبانی ڕه‌وانه بکات، ئه‌وانه‌ی ئێستا له شاری کۆبانی له شه‌ڕدان له دژی چه‌کدارانی داعش
فه‌رمانده‌یه‌تی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه‌کانی کوردی له کۆبانی ناردووه تاوه‌کو بتوانن داعش له‌و ناوچه‌یه بـشکێنن.
هۆشداریـیهکانی په‌که‌که بۆ کۆتایی هێنان به‌و پـرۆسه‌ی ئاشتی ئه‌گه‌ربێت و ئانکه‌ره کار نه‌کات بۆ ڕاگرتنی داعش له‌وه‌ی شاری کۆبانی داگیربکات
جه‌نه‌ڕاڵ لوید ئۆستن سه‌رۆکی فه‌رمانده‌یه‌تی ناوه‌ندی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سه‌نگیـیان خستووه‌ته سه‌ر شاری کۆبانی، چونکه داعش هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆ گرتنی ئه‌و شاره چڕکردووه و هه‌وڵ ده‌دات هێزی زیاتری بۆ ڕه‌وانه بکات، ئه‌مه‌ش شتێـکی باشه بۆ ئه‌وان چونکه له‌و هێزانه ده‌ده‌ن
تورکیا شـکستی هێنا له‌وه‌ی بـبێته ئه‌ندامێـکی کاتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پاش ئه‌وه‌ی ئیسپانیا دوو هێنده‌ی ئه‌و له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌و پۆسته پـشـتیوانی لێ‌کرا
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌غدای پایته‌خت ڕوویانداوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 47 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون
عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن به هێرشی ئاسـمانی وڵاتانی هاوپه‌یمانان 6 شه‌ڕوانی کورد له کۆبانی کوژرابن
فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامبوون له بۆردومانکردنی شوێنه‌کانی داعش له کۆبانی و به‌پـێی زانیاریـیه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆر له چه‌کدارانی داعش کوژراون و برینداربوون
داعش به‌رده‌وامه له‌وه‌ی ڕۆژانه چه‌ندان ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ده‌ته‌قێننه‌وه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق و شار و شارۆچکه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته، به مه‌به‌سـتی نانه‌وه‌ی نائارامی و شڵه‌ژانی هێزه ئاسایشیـیه‌کان
ڕێـکخراوی ئه‌منستی ئنته‌رناشناڵ ده‌ڵێت میلیشا شیعه‌کان له عێراق که‌سانی سووننه ئاینزا ده‌ڕفێنن و ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و ده‌یانکوژن
پـۆڵات جان گوته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی فه‌رمی و ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یماناندا هه‌یه بۆ لێدانی داعش له کۆبانی و ده‌وروبه‌ری
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت زۆر نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به شاری کۆبانی که له ئێسـتادا شه‌ڕوانانی کورد به‌رگری لێده‌که‌ن تاوه‌کو نه‌که‌وێته ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی داعشه‌وه
دوو بازرگان و پێنج پلەدارى سەربازى بە تۆمەتى کڕین و فرۆشتنى نەوت لەگەڵ دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام دەستگیردەکرێن، پەنجا پەرلەمانتاریش لە ڕێگەى یاداشتێکەوە بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان داواى لێکۆڵینەوە دەکەن لە بازرگانیکردنى نەوتى نێوان بەرپرسانى کورد و داعش
سه‌رۆک وه‌زیری ئوسترالیا ده‌ڵێت ئه‌و 200 سه‌ربازه تایبه‌ته‌ی وڵاته‌که‌ی که ڕه‌وانه‌ی عێراقیان کردوون بۆ یارمه‌تیدان له شه‌ڕی دژی داعش، نه‌یانتوانیوه بچنه وڵاته‌که‌وه، چونکه به‌غدا پاراستنی یاسایی پـێویستی بۆ بڕیار نه‌داون
زیاتر نیشـان بده