Accessibility links

لەگەڵ دادگاییکردنی نەتەنیاهۆدا هێشتا دیارنییە کێ حکومەتی ئیسرائیل پێکدەهێنێت


دادگایی کردنی بەنجامین نەتەنیاهۆ، سەرەک وەزیری ئیسرائیل بە تاوانی گەندەڵی بڕیارە دەستپێبکاتەوە لە کاتێکدا لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکە تاووتوێی ئەگەر و نەگەری ئەوە دەکەن ئایا پێویست دەکات نەتەنیاهۆ حکومەت پێکبهێنێتەوە پاش ئەو هەڵبژاردنەی وڵاتەکەی دابەشکردووە.

بەنجامین نەتەنیاهۆ، لە ئیسرائیل درێژترین ماوەی وەک سەرەک وەزیر بەسەربردووە و دوای 4 هەڵبژاردنی قورس لە ماوەی 2 ساڵدا لە دەسەڵاتدا ماوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کە ڕووبەڕووی تاوانەکانی وەک دەگوترێت بەرتیلکاری و فێڵکردن و خیانەت کردن لە متمانە بۆتەوە.

هەڵبژاردنەکانی مانگی 3ی ئەمساڵ، نەبووە مایەی بڕیارێکی ئاشکرا لەسەر نەتەنیاهۆ.

لایەنە سیاسییەکانی ئیسرائیل، درەنگانێکی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ سەرۆکی وڵاتەکەدا کۆدەبنەوە سەبارەت بەوەی ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو بە چ کاندیدێک بسپێردرێت.

نە نەتەنیاهۆ و هاوپەیمانەکانی و نە ڕکابەرەکانیشی نەیانتوانیوە ببنە خاوەنی زۆرینەی دەنگ لە هەڵبژاردنەکەی کنیشتی ئیسرائیلدا تا حکومەت پێکبهێنن.

XS
SM
MD
LG