Accessibility links

سەرۆکی سوریا و هاوسەرەکەی پەتای کۆرۆنایان تێپەڕاند


بەشار ئەلئەسەد، سەرۆکی سوریا و هەروەها هاوسەرەکەشی پاش ئەوەی تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، چاکبوونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ سێشەممەی ئۆفیسی سەرۆکایەتی سوریادا هاتووە، ئەسەد و هاوسەرەکەی پاش 3 هەفتەی کەرەنتینە، دەستیان کردۆتەوە بە کاری ئاسایی خۆیان و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.

بەشار ئەلئەسەد، تەمەن 55 ساڵ و ئەسمای هاوسەری کە پێشتر شێرپەنجەی مەمکی هەبووە و چارەسەری بۆ کراوە، لە ڕۆژی 8ی مانگی 3دا پاش تاقیکردنەوە تەندروستییەکان دەرکەوتبوو کە پەتای کۆرۆنایان هەیە.

لە سوریا هەروادێ و توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە و سەرچاوە تەندروستییەکان باسیان لەوە کردووە، بەشەکانی تایبەت بە سەرپەرشتی ورد و چڕ لە نەخۆشخانەکاندا پڕن لە خەڵکی توشبوو بە کۆڤید 19 و داواش کراوە تیمە پزیشکییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن بۆ بە هاناوە چوونی توشبووانی کۆرۆنا.

لە 10 ساڵ لەمەوبەرەوە، سوریا لە شەڕی ناوخۆییدایە پاش خۆپیشنادانەکانی لەو وڵاتەدا دەستیان پێکرد وەک بەشێک لە بەهاری عەرەبی. لەشکری سوریا بەوپەڕی هێزەوە کەوتە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و لەوکاتەشەوە وەک نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتە فەرمیەکانیدا ئاماژەی پێدەکات، زیاتر لە 388 کەس کوژراون و بە ملیۆنان خەڵکیش ئاوارەت ناو و دەرەوەی سوریا بوون.

XS
SM
MD
LG