Accessibility links

ڕێبەری پێشووی مالیزیا هەوڵ دەدات تاوانی تاڵانکردنی داهاتی گشتی لەسەر خۆی لابدات


نەجیب ڕەزاق، لەسەر چەندان گەندەڵکاری گوناهبارکراوە
نەجیب ڕەزاق، لەسەر چەندان گەندەڵکاری گوناهبارکراوە

ڕێبەری پێشووی مالیزیا، دەستیکردووە بە داواکردنی پێداچوونەوە بەو تاوانانەی لەسەر گەندەڵی ڕووبەڕووی کراونەتەوە و هەروەهاش بڕیاری 12 ساڵ زیندانیکردنەکەی لەسەر شەرمەزارییەکانی "1 ئێم دی بی" کە دەستدرێژی کردن بووە بۆسەر دارایی گشتی و بووە مایەی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی لە ساڵی 2018دا.

نەجیب ڕەزاق لەو شەرمەزارییە سیاسییەدا چەندان ملیار دۆلار پارەی لە سندوقی داهاتی گشتی مالیزیا گواستۆتەوە بۆ سەر ئەژماری خۆی لە بانکدا.

نەجیب لە ساڵی پاردا بە گوناهبار دانرا لەسەر هەموو ئەو تاوانانەی ڕووبەڕووی کرابوونەوە.

ڕێبەری تەمەن 67 ساڵی مالیزیا، بە متمانەی دارایی ئازادکرابوو، خۆیی و هاوکارەکانیشی بە دزینی چەندان ملیار دۆلار گوناهبارکراون لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و تەواوی ئەو پارانەشیان لە کڕینی باڵەخانە و کاری هونەریدا خەرج کردووە.

سەرەک وەزیری پێشووی مالیزیا، ئەمڕۆ دووشەممە دەستیکردووە بە یەکەم هەوڵی خۆی لە دادگای پێداچوونەوەدا.

موحەمەد شافی عەبدوڵا، پارێزەری نەجیب ڕەزاق پاش کۆتاییهاتن بە پرۆسەکەی ئەمڕۆ دووشەممە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە "هەڵەیەک لە پرۆسەی دادوەرییەکەدا هەیە" و دەشڵێت دادوەری داگاییکردنەکەی پێشتر، ئەزموونی کارکردنی نەبووە لە چۆنیەتی سەروسەوداکردن لەگەڵ دۆسێکانی تاوانەکاندا.

پارێزەرەکەی نەجیب دەڵێت "ئەمەش بەسە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پێشووی دادگا."

ئەو توڕەیی و ناڕەزاییانەی پاش ئەو بە تاڵان بردنەی داهاتی گشتی، ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لەوەی هاوپەیمانێتی فەرمانڕەوای درێژخایەنی نەجیب ڕەزاقدا لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2018دا شکست بێنێت و ئەوجاش دەستگیربکرێت و ڕووبەڕووی دەیان گوناهبارکردن ببێتەوە.

XS
SM
MD
LG