Accessibility links

دەیکات بە ژێرەوە و لێی دەدات و جارێکی دیکە دەیکات بە ژێرەوە


پـۆلیسی سعودیـیە ئەمڕۆ پـێنجشەممە شۆفێری ئۆتۆمبیلێکی لە ڕیازی پایتەخت دەستگیرکرد کە کەسێکی کردبوو بە ژێرەوە و پاشان دابەزیبوو و لێدابوو و جارێکی دیکە کردوویەتی بە ژێرەوە و کوشتوویەتی.

کامێرای چاودێری ڤیدیۆی ڕووداوەکەی گرتووە و ڕۆژی چوارشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکان بڵاوکرایەوە.

خالید ئەلکرێدیس گوتەبێژی پـۆلیسی ڕیاز ڕایگەیاند تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و بە مەبەست قوربانیـیەکەی کردووە بە ژێرەوە لەسەر کێشەیەکی نێوانیان.

XS
SM
MD
LG