کاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند ژنه‌که و منداڵه‌که له وه‌زاره‌تی به‌رگری لوبنان لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه، پاش نزیکه‌ی 10 ڕۆژ له‌وه‌ی له نزیک سنووری سوریا ده‌سـتگیرکراون
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت به‌هۆی کرده‌وه‌ی تێروریستی و توندوتیژییه‌وه له مانگی یازده‌دا زیاتر له 1200 عێراقی کوژراون
بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ستایشی جیهانی کرد بۆ به‌ره‌وپێشچوون له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌یدز هه‌رچه‌ندێکه ئاگاهی دا که ئه‌و ده‌ستکه‌وته هێشتا له بارێکی ناسکدایه و پێویسته کاری زیاتر بکرێت
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ته‌نها له چوار فیرقه‌ی له‌شکری عێراق بۆیان ده‌رکه‌وتووه 50 هه‌زار سه‌رباز بوونیان نیـیه و ته‌نها ناون له‌سه‌ر کاغه‌ز
داعش به تانک و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و خۆکوژ له چه‌ندین قۆڵه‌وه هێرشێـکی گه‌وره‌ی کردووه‌ته سه‌ر شاری کۆبانی و ده‌روازه سـنووری مورشید بینار و هه‌تا ئێسـتا له لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌په‌گه و پـێشمه‌رگه و هێزی شهمس ئهلشهمالی له‌شکری ئازادی سوریا به پاڵپـشـتی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان به توندی وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه
پاپا فره‌نسیسی ڤاتیکان داوا ده‌کات هه‌موو شێوازه‌کانی توندڕه‌وی نه‌مێنن و ده‌ڵێت پـێویسته برسێتی و هه‌ژاری نه‌هێڵرێن، چونکه ته‌نها ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری به‌س نیـیه بۆ ڕێگه‌گرتن له زوڵم و زۆرداری توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان له سوریا و عێراق
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا نه‌یانتوانیوه هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و 39 کرێکاره هیندیـیه بکه‌ن که له مانگی شه‌شه‌وه له عێراق بێ سه‌روشوێن کراون
له کاتی نوێژی هه‌ینیدا سێ بۆمب له حه‌وشه‌ی مزگه‌وتی سه‌ره‌کی شاری کانۆی باکوری نه‌یجیریا ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لانی که‌م 64 که‌س کوژراون و زیاتر له 125 که‌سی دیکه برینداربوون
داواکارێـکی گشـتی له دادگایه‌کی ئه‌ڵمانیا داوای کردووه که‌سێـکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کۆسۆڤی که ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی هه‌یه، بۆ ماوه‌ی 4 سـاڵ زیندانی بکرێت به تاوانی شه‌ڕکردن له پاڵ داعش له سوریا
عه‌بدوڵڵا گول سه‌رۆکی پـێشـووی تورکیا ڕۆژی سێشه‌ممه له ئنستتیوتی پاشایه‌تی به‌ریتانیا بۆ توێژینه‌وه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان له له‌نده‌ن گوتی ڕێـکخراوی داعش بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیـیه نه‌ک ئاینی و ئه‌م ڕێـکخراوه تێرۆرسـتیـیه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئایدیۆلۆژی بۆ سه‌ر تورکیا دروسـت نه‌کات
داعش به‌کارهێنانی ته‌له‌فونی مۆبایلی له شاری موسڵ قه‌ده‌غه‌کردووه و ده‌ڵێت ئه‌م ئامێره به‌کارده‌هێنرێت بۆ پـێدانی زانیاری له باره‌ی شوێنه‌کانیان بۆ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان
به‌ڕێز بالی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له وتووێژێـکی تایبه‌تدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵانه زیان به کۆبانی ده‌گه‌یه‌نێت، چونکه په‌یامێـکی وه‌ها ده‌دات که ئیدی کۆبانی پـێویستی به کۆمه‌ک و یارمه‌تی نیـیه
مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیـیه نه‌ژادی و ڕهگهزیـیهکان بۆ براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا شتێـکی زۆر شهخسـیـیه. به درێژایی قه‌یرانی شاری فێرگسنی ویلایه‌تی میزۆری سه‌رۆک ئۆباما داوای هێمنی و دانبه‌خۆداگرتن و ڕێزگرتن له یاسا کردووه
فلیپ هاممۆند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند له هێرشه خۆکوژیـیه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کرایه سه‌ر ئۆتۆمبیلێـکی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان پاسه‌وانێـکی به‌ریتانی کوژراوه
دادگایه‌کی به‌ریتانیا حوکمی زیندانی دوو برای دا به تاوانی مهشـقکردن له بنکه‌یه‌کی ڕێـکخراوێـکی تێرۆرسـتی له سوریا
تورکیا سه‌رزه‌نشتی ئه‌و هێرشه ئاسمانیـیانه ده‌کات که حکومه‌تی لیبیا ده‌ڵێت کردوویه‌ته سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی ته‌رابلوسی ژێر ده‌سـتی فه‌جر لیبیای ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان
کوڕی سکرتێری گشتی حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردسـتان له شه‌ڕی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی باشوری که‌رکوک گیانی له‌ده‌سـتدا
خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له شاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامه له دژی بڕیاری ده‌سـته‌یه‌کی سوێندخۆرانی دادگایه‌کی شاری فێرگسنی ویلایه‌تی میزۆری، ئه‌وه‌ی تیایدا پـۆلیسێـکی سپـی پـێست به بێ تاوان دانرا له به‌رامبه‌ر کوشـتنی گه‌نجێـگی ڕه‌ش پـێستی بێ چه‌ک
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی سوریا ڕۆژی سێشه‌ممه دوو هێرشی ئاسمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌یه‌کی شاری ڕه‌قـقه‌ی ژێر ده‌سـتی داعش و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 63 که‌س کوژراون
له شاری فێرگسنی ویلایه‌تی میزۆری ئه‌مه‌ریکا ته‌قه له پـۆلیس کراوه و نزیکه‌ی 10 باڵه‌خانه و ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیل سووتێنراون و چه‌ندان فرۆشگا تاڵان کراون، ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر بڕیاری ده‌سـته‌یه‌کی سوێندخۆران له دادگایه‌کی ئه‌و شاره
زیاتر نیشـان بده