داواکارێـکی گشـتی له دادگایه‌کی ئه‌ڵمانیا داوای کردووه که‌سێـکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کۆسۆڤی که ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی هه‌یه، بۆ ماوه‌ی 4 سـاڵ زیندانی بکرێت به تاوانی شه‌ڕکردن له پاڵ داعش له سوریا.
دێیته‌ر کیلمه‌ر ڕۆژی هه‌ینی داوای له دادگایه‌کی شاری فرانکفۆرت کرد کرشنیک ب. ته‌مه‌ن 20 سـاڵ سزای زیندانی بدرێت و گوتی ناوبراو له نێوان مانگی حه‌وت بۆ مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2013 له سوریا بووه و له‌وێ له بنکه‌کانی داعش مه‌شقی پـێکراوه و پاشان به‌شـداری له شه‌ڕدا کردووه.
داواکاره‌که گوتیشی " گومانم هه‌یه هه‌ست به په‌شیمانی بکات" ، گوتی لێی پـرسیوه" هیچ پاساوێـک هه‌یه خه‌ڵک سه‌رببڕێت" و له وه‌ڵامدا گوتویه‌تی " ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی کردوویه‌تی."
پاشان به‌ڕێز کیلمه‌ر داوای له دادگا کرد 4 سـاڵ و سێ مانگ زیندانی بکرێت.
موتلو گوونال پارێزه‌ری کرشنیکی تاوانبار لای خۆیه‌وه گوتی" کرشنیک خوازیاربووه یارمه‌تی خه‌ڵـکی سوریا بدات و ئه‌وه‌ی له باره‌ی ئه‌و کارانه‌ی له‌وێ کردوونی ته‌نها گومانن، بۆیه داوا ده‌که‌م له 3 سـاڵ و سێ مانگ زیاتر زیندانی نه‌کرێت."
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له 5 ی مانگی دوازده دادگا بڕیاری خۆی له‌سه‌ر بدات.
کرشنیک له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا له مانگی دوازده‌ی 2013 له فڕۆکه‌خانه‌ی فرانکفۆرت ده‌سـتگیرکرا.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی ئه‌ڵمانیا مه‌زه‌نده ده‌که‌ن نزیکه‌ی 550 ئه‌ڵمانی که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌ڵمانی نین په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردبێت له عێراق و سوریا و نزیکه‌ی 60 که‌سیان کوژرابن و ده‌وری 180 که‌سی دیکه‌یان گه‌ڕابنه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا.