عه‌بدوڵڵا گول سه‌رۆکی پـێشـووی تورکیا ڕۆژی سێشه‌ممه له ئنستتیوتی پاشایه‌تی به‌ریتانیا بۆ توێژینه‌وه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان له له‌نده‌ن گوتی ڕێـکخراوی داعش بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیـیه نه‌ک ئاینی و ئه‌م ڕێـکخراوه تێرۆرسـتیـیه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئایدیۆلۆژی بۆ سه‌ر تورکیا دروسـت نه‌کات.
مسته‌فا جومعه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردسـتانی سوریا له‌م باره‌یه‌وه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت، ئه‌م تێبینیـیه‌ی گول هه‌وڵێـکی تورکیایه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی خۆی، ئه‌مه‌ش له ڕێـگه‌ی وه‌سـفکردنی داعش به چه‌ند شێوه‌یه‌ک.
پاشان مسته‌فا جومعه ده‌ڵێت تورکیا هیچ ڕێـگه‌یه‌کی دیکه‌ی له به‌رده‌مدا نیـیه جگه له‌وه‌ی بـبێته دۆسـتی گه‌لی کورد.
سـاڵح ده‌میجه‌ر وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه.