وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا نه‌یانتوانیوه هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و 39 کرێکاره هیندیـیه بکه‌ن که له مانگی شه‌شه‌وه له عێراق بێ سه‌روشوێن کراون.
سووشما سواراج ڕۆژی هه‌ینی له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوتی حکومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێـک ده‌دات ئه‌و کرێکارانه بدۆزێته‌وه. گوتیشی له شه‌ش سه‌رچاوه‌وه پـێـیان گوتراوه هێشـتا زیندوون، یه‌ک له سه‌رچاوه‌کان مانگی سووره.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه که‌ناڵی ABP ی هیندی له زاری که‌سێـکه‌وه بڵاویکرده‌وه که چه‌ند مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر ڕفێنده‌ره‌کان کرێـکاره هیندیـیهکانیان بۆ ناوچه‌یه‌کی دهشـتایی بردووه و گولـله‌بارانیان کردوون. گوتوشیه‌تی خۆشی دوو گولـله‌ی به‌رکه‌وتووه و وه‌های له خۆی کردووه وه‌کو گیانی له‌ده‌سـتدابێت.
به‌ڵام خانم سووشما سواراج له باره‌ی قسه‌کانی ئه‌م که‌سه‌وه گوتی " ئێمه بڕوا به چیرۆکه‌که‌ی ناکه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئازادکردنی ئه‌و کرێکارانه.