تورکیا سه‌رزه‌نشتی ئه‌و هێرشه ئاسمانیـیانه ده‌کات که حکومه‌تی لیبیا ده‌ڵێت کردوویه‌ته سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی ته‌رابلوسی ژێر ده‌سـتی فه‌جر لیبیای ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند به توندی سه‌رزه‌نشتی ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه ده‌کات. ده‌ڵێت ئه‌م هێرشانه کێشه‌کانی ناو لیبیا قوڵتر ده‌که‌ن و هه‌وڵه‌کانی ده‌درێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی ئاشـتیـیانه بۆ قه‌یرانه‌که تێـکدهدهن.
ڕۆژی سێشه‌ممه عه‌بدوڵڵا ئهلثهنی سه‌رۆک وه‌زیری حکومه‌تی لیبیا، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه دانی پـیادانراوه، له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی بۆردومانی فڕۆکه‌خانه‌ی معێتیقهی ته‌رابلوسیان کردووه.
تورکیا له مانگی ده‌وه نوێنه‌رێـکی تایبه‌تی خۆی بۆ ته‌رابلوس ناردووه بۆ لای ئه‌و حکومه‌ته‌ی فه‌جر لیبیا پـێـکیهێناوه. ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ها لێی ده‌ڕوانرێت تورکیا سیاسه‌تی پشـتیوانیکردن له ئیسلامیـیه‌کانی ناوچه‌که پـیادهدهکات. به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی تورک ده‌ڵێن ئه‌م هه‌نگاوه‌یان به‌شێـکه له هه‌وڵه‌کانی ئه‌نکه‌ره بۆ سـازکردنی وتووێژی ئاشتی به پاڵپشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
جێی ئاماژه‌یه فه‌جر لیبیا که له چه‌ند کۆمه‌ڵێـکی چه‌کدار پـێـکهاتووه، له کۆتایی مانگی هه‌شته‌وه کۆنترۆڵی ته‌رابلوسی پایته‌ختیان کردووه و حکومه‌تی و په‌رله‌مانی شه‌رعی وڵاتیان ناچارکردووه په‌نا به‌رن بۆ شاری توبروقی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا که نزیکه‌ی 1500 کیلۆمه‌تر له ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه دوره.