عه‌مید ئه‌حمه‌د گه‌ردی که یه‌کێـکه له فه‌رمانده‌کانی هێزه‌که‌ی پـێشمه‌رگه له کۆبانی ده‌ڵێت له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هێزه‌که‌یان گه‌یشـتووه‌ته شاری کۆبانی نزیکه‌ی 25% ی ئه‌و شوێنانه‌ی شاره‌که‌یان ڕزگارکردووه که پـێشـتر له لایه‌ن چه‌کدارنی داعشه‌وه داگیرکرابوون
سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپی له‌گه‌ڵ چه‌ک هه‌یگڵ وه‌زیری به‌رگری و جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باسی له‌وه کرد وه‌زیری به‌رگری له مانگی ڕابردوودا پـێی گوتووه کاتی ئه‌وه هاتووه کۆتایی به ئه‌رکه‌که‌ی خۆی بهێنێت
سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ژن و پـیاو یه‌کسان نین و ناتوانرێت بگوترێت وه‌کو یه‌کن، چونکه ئه‌وه به پێـچهوانهی سرووشته
پاش چه‌ندان مانگ له وتووێژی زلهێزانی جیهان له‌گه‌ڵ ئێران به مه‌به‌ستی گه‌یشـتن به ڕێـکه‌وتنێـکی گشـتگیر بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران، وا ئێسـتا باس له درێژکردنه‌وه ماوه‌ی وتووێژه‌کان بۆ چه‌ندان مانگی دیکه ده‌کرێت
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران دهوهستێـته سه‌ر ئه‌وه‌ی چی له نوێترین وتووێژ که له ژنێڤ به‌ڕێوه‌چوون دهسـتبهربووه
سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا پـرۆژه بڕیارێـکی ئاماده‌کردووه تاوه‌کو ئه‌مه‌ریکا بتوانێت ڕاسته‌وخۆی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕه‌وانه بکات بێ له‌وه‌ی له ڕێگه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه بێت
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما شه‌وی پـێـنجشه‌ممه وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد له باره‌ی کێشه‌ی کۆچبه‌رانی نایاسایی له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که ژماره‌یان به ملیۆنان که‌سه
گه‌وره نێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ هاوپه‌یمانان ده‌ڵێت داعش به شه‌ڕی کۆبانی زیانی گه‌وره‌ی به‌خۆی گه‌یاندووه و هه‌رچی ده‌کات ناتوانێت ئه‌و شاره داگیربکات
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دوو باڵی ئه‌نسار ئه‌لشه‌ریعه‌ی لیبیای خسـتووه‌ته لیسـتی ڕه‌شی ڕێـکخراوه تێرۆرسـتیـیه‌کانه‌وه که واشنتن تاوانباریان ده‌کات به هێرشه‌که‌ی سـاڵی 2012 ی سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شاری بنغازی که تیایدا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا و 3 ئه‌مه‌ریکایی دیکه گیانیان له‌ده‌سـتدا
کاربه‌ده‌سـتێـکی قوبرس ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ڕێوشوێنی توندی چاودێری پـیادهدهکات بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و که‌سانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی وڵاته‌که‌یانه‌وه له ئه‌وروپاوه به‌ره‌و سوریا بڕۆن تاوه‌کو په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بکه‌ن
سه‌رۆکی تورکیا ده‌ڵێت هه‌ست به نائومێدی ده‌کات له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی واشنتن و هاوپه‌یمانه‌کانی به ده‌نگ مه‌رجه‌کانی ئه‌نکه‌ره‌وه نه‌هاتوون تاوه‌کو به‌شـداری له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش بکات له سوریا
وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، 2 فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری ڕافاڵی وڵاته‌که‌ی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌ی دیکه‌ی هاوپه‌یمانان بۆردومانی شوێنه‌کانی داعشیان کردووه له به‌ره‌کانی پـێشه‌وه‌ی شه‌ڕ له نزیک که‌رکوک
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن شه‌وی ڕابردوو چه‌ند شوێنێـک له شارۆچکه‌ی حارمی پارێزگای ئیدلب له باکوری ڕۆژئاوای سوریا له لایه‌ن فڕۆکه‌وه بۆردومانکراون که پـێده‌چێت فڕۆکه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بووبن
دیموکراته‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا جارێـکی دیکه نانسی پـێلۆسی به ڕێبه‌ری خۆیان هه‌ڵبژارده‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و شکسته گه‌وره‌یه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایـیه دووچاری بوون که تیایدا کۆماریـیه‌کان توانیان ببنه زۆرینه له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سینات و نوێنه‌رانی کۆنگرس‌دا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌ڵێت گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی له وڵاته‌که‌یاندا وایکردووه سه‌خت ببێت بۆ داعش حکومه‌ته‌که‌یان بکاته ئامانج، بۆیه ئه‌م ڕێـکخراوه توندڕه‌وه هه‌وڵ ده‌دات شه‌ڕی تایفی له ناو وڵاته‌که دروسـتبکات له ڕێگه‌ی هێرشکردنه سه‌ر که‌مینه‌ی شیعه‌کانی
کاربه‌ده‌سـتان له وڵاتانی زلهێزی جیهان و ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڤیه‌نـنا وتووێژ و دانوسـتاندنێـکی گرنگیان ده‌سـتپـێـکرد به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری کۆتایی بۆ به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران به‌ر له‌وه‌ی به دوا واده دیاریکراو بگه‌ن، که 24 ی ئه‌م مانگی یازدهیهیه
سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت بڕیاره ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بگاته به‌غدای پایته‌خت، به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵا
هێزه‌کانی یه‌په‌گه به پاڵپشـتی پـێشـمه‌رگه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه توانیویانه به‌شێـکی دیکه‌ی شاری کۆبانی له ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش ڕزگاربکه‌ن
پـۆلیسی ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2 فه‌ڵه‌سـتینی به ده‌مانچه و ته‌ور و چه‌قۆ هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر کهنیشتێـک له ناوچه‌ی هارنۆف له ئۆرشه‌لیمی ڕۆژئاوا و له ئاکامدا 4 ئیسرائیلی کوژراون و 6 ی دیکه برینداربوون
دادگای ئاسایشی ده‌وڵه‌تی ئوردن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڕیاری حوکمی زیندانی بۆ 5 که‌سی ئوردنی ده‌رکرد به تاوانی په‌یوه‌ندیکردن به داعش و پـرۆپاگه‌نده بۆی
زیاتر نیشـان بده