کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی سوریا ڕۆژی سێشه‌ممه دوو هێرشی ئاسمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌یه‌کی شاری ڕه‌قـقه‌ی ژێر ده‌سـتی داعش و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 63 که‌س کوژراون.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که گوتی به لایه‌نی که‌م 36 که‌س له کوژراوه‌کان که‌سی سیڤیل بوون، له نێویاندا 3 منداڵ هه‌ن. گوتیشی هێشـتا 20 له ته‌رمه‌کان نه‌ناسراونه‌ته‌وه و نازانرێت چه‌کداربوون یان سیڤیل. گوتیشی هه‌روه‌ها به ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون.
پاشان باسی له‌وه کرد بۆچی ئه‌و ژماره زۆره پـێوبوون و گوتی هه‌ر له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ی چه‌کدار و خه‌ڵـکی له شوێنی هێرشه‌که‌ی یه‌که‌م، فڕۆکه‌کان هاتوونه‌ته‌وه و هێرشی دووه‌میان ئه‌نجام داوه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد هێزی ئاسمانی حکومه‌تی سوریا زۆر جار به بۆردومانه‌کانی خه‌ڵکی سیڤیلیش ده‌کوژێت.