دادگایه‌کی به‌ریتانیا حوکمی زیندانی دوو برای دا به تاوانی مه‌شـقکردن له بنکه‌یه‌کی ڕێـکخراوێـکی تێرۆرسـتی له سوریا.
محه‌مه‌د نه‌وازی ته‌مه‌ن 31 سـاڵ و حه‌مزه نه‌وازی ته‌مه‌ن 23 سـاڵ دادگای تاوانه گه‌وره‌کانی به‌ریتانیا ڕۆژی چوارشه‌ممه حوکمی دان.
دادگاکه بڕیاری 3 سـاڵ زیندانی بۆ حه‌مزه دا، به‌ڵام 4 سـاڵ و نیو بۆ محه‌مه‌د، چونکه ئه‌و برا بچوکه‌که‌ی بۆ ئه‌و کاره هاندابوو.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م دوو برایه که خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانین، له مانگی نۆی سـاڵی 2013 له به‌نده‌ری دۆرڤه‌ر له باشوری به‌ریتانیا ده‌سـتگیرکران پاش ئه‌وه‌ی به که‌شـتیـیه‌ک له فه‌ڕه‌نسا گه‌ڕانه‌وه.
پـۆلیسی به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌م دوو برایه له سوریاوه بۆ فه‌ڕه‌نسا گه‌ڕابوونه‌وه و که گه‌یشـتوونه‌ته به‌ریتانیا گولـله‌ی کلاشینکۆفیان پـێگیراوه له‌گه‌ڵ وێنه و ڤیدیۆ که له سوریا گرتبوویان.
پـۆلیس ده‌شڵێت هه‌ردووکیان دانیان به‌وه‌دا ناوه که له بنکه‌یه‌کی ڕاهێنانی "جوند ئه‌لشام" مه‌شقیان کردووه. به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ریان نیـیه ئاماژه بۆ ئه‌وه بکات کاری تێرۆرسـتیـیان کردبێت.