ڕۆژنامه‌وان مسته‌فا بالی که له ناو کۆبانیدایه ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن زۆربه‌ی ناوچه‌کانی شاری کۆبانی له چه‌کدارانی داعش پاککراونه‌ته‌وه.
به‌ڕێز بالی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له وتووێژێـکی تایبه‌تدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵانه زیان به کۆبانی ده‌گه‌یه‌نێت، چونکه په‌یامێـکی وه‌ها ده‌دات که ئیدی کۆبانی پـێویستی به کۆمه‌ک و یارمه‌تی نیـیه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات که ئێستاش داعش به‌رده‌وام شاره‌که بۆردومان ده‌کات.
ده‌شڵێت ڕزگارکردنی کۆبانی نه‌ک پـێویستی به پاککردنه‌وه‌ی کۆڵان به کۆڵانه، به‌ڵـکو ده‌بێت ژور به ژوری ماڵی ئه‌و شاره پاکبکرێنه‌وه، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو بۆمب و تهقهمهنیـیانهی چه‌کدارانی داعش دایانـناوه.
جێی ئاماژه‌یه که‌سێـک به ناوی ئه‌بو ئیبراهیم که به فه‌رمانده‌یه‌کی شۆڕشگێڕانی ڕه‌قه پـێـناسهکراوه به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌ناتۆلیای گوتووه 90% ی کۆبانی له ژێر ده‌سـتی له‌شـکری ئازادی سوریا و هێزه کوردیـیه‌کاندایه.
ڕۆبین ڕه‌شوان وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مسته‌فا بالی ئه‌نجامداوه.