پاپا فره‌نسیسی ڤاتیکان داوا ده‌کات هه‌موو شێوازه‌کانی توندڕه‌وی نه‌مێنن و ده‌ڵێت پـێویسته برسێتی و هه‌ژاری نه‌هێڵرێن، چونکه ته‌نها ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری به‌س نیـیه بۆ ڕێگه‌گرتن له زوڵم و زۆرداری توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان له سوریا و عێراق.
پاپا ڕۆژی هه‌ینی له ده‌سـتپـێـکی سه‌ردانه سێ ڕۆژیـیه‌که‌ی بۆ تورکیا ئه‌م تێبینیـیه‌ی دا له وتارێـکدا و گوتی گرووپێـکی توندڕه‌وی ڕادیکاڵ به شێوه‌یه‌کی دڕندانه په‌لاماری کۆمه‌ڵگه‌کانی له وڵاتانی دراوسێی خوارووی تورکیای به ته‌واوی داوه ته‌نها له‌سه‌ر ناسنامه نه‌ژادی و ئاینیـیه‌که‌یان.
گوتیشی که‌وتوونه‌ته سه‌رکوتکردنی شیعه و مه‌سیحی و خه‌ڵـکانی دیکه‌ی که بڕوا به تێڕوانینه توندڕه‌وه‌که‌یان ناکه‌ن.
پاپای ڕێبه‌ری ئاینی زیاتر له 1.2 ملیار که‌سی کاثۆلیک له سه‌رانسه‌ری جیهان له پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا، گوتیشی ڕاگرتنی سته‌مکار کارێـکی شه‌رعیـیه.
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا پاپا گوتی " پـێویسته هه‌موو لایه‌ک سه‌رچاوه‌کانیان بۆ کڕینی چه‌ک نه‌بێت، به‌ڵـکو بۆ جه‌نگی دیکه‌ی پـێرۆزبن، ئه‌ویش جه‌نگی دژی برسێتی و هه‌ژاریـیه."