کاربه‌ده‌ستانی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێن؛ له میانه‌ی گه‌ڕان به‌دوای دوو گومانلێکراوی سه‌ره‌کی هێڕشه‌که‌ی دوێنێ کرایه سه‌ر ئۆفیسی گۆڤاری شارلی ئبدو ی ته‌رز ئامێز له پاریس ، حه وت که‌س ده‌ستگیرکراون. له هێرشه‌که‌ی دوێنێدا بۆسه‌ر رۆژنامه‌ی ئاماژه پێدراو 12 که‌س کوژران. دوێنێ چوارشه‌مه چه‌کداران هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ئۆفیسی شارلی ئیبدو له‌و ده‌مه‌ی کارمه‌ندانی سه‌رگه‌رمی کۆبونه‌وه‌یه‌ک بوون وگه‌واهی ده‌ران ده‌ڵێن چه‌کداره ده‌مامک کراوه‌کان له ده‌می په‌لامه‌ره‌که‌یان هاواریان ده‌کرد ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ر. هاوکات که‌سێکی ته‌مه‌ن18 ساڵان به ناوی حه‌مید موراد خۆی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆلیس کرد به په‌یوه‌ندی به هێرشه‌که‌ی دوێنێوه . پۆلیسی فه‌ره‌نسی به‌رده‌وامه له گه‌ڕان به‌دوای دوو گومانلێکراوی سه‌ره‌کی که دوو بران به‌ناوی سه‌عید و شه‌ریف کاوچی و دانیشتوی شاری پاریسی پایته‌ختن و ته‌مه‌نیان له سیه‌کاندایه، شه‌ریفیان پێشتر به تۆمه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به کاری تیرۆریستی خراوه‌ته به‌ندیخانه وه‌و پۆلیسی فه‌ره‌نسی ده‌شڵێن ئه‌و دو وبرایه چه‌کدارنو مه‌ترسیدارن.
مانوێڵ ڤالس ی سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ به په‌یامنێرانی گووت؛ دوو گومان لێکراوی سه‌ره‌کی واتا هێرشبه‌ره‌کان له لای ئاژانسه‌کانی هه‌واڵگری وڵات ناسراون و گوتیشی ئه‌و دوو که‌سه سه‌رباز ئاسا کاره‌که‌یان ئه‌نجامدا. له درێژه‌ی وته‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا که رێگرتن له روودانی هێرشێکی دیکه بایه‌خی سه‌ره‌کی حکومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌بێت.