پـۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3 چه‌کدار به کڵاشینکۆف خۆیان کردووه به ئۆفیسی هه‌فته‌نامه‌ی شـارلی ئیبدۆ له پاریسی پایته‌خت و که‌وتوونه‌ته ته‌قه‌کردن له کارمه‌ندانه‌کانی و له ئاکامدا 12 که‌س کوژراون که دووانیان پـۆلیس بوون. هه‌روه‌ها 10 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون که سیانیان برینه‌کانیان سه‌خته.
فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی شوێنی هێرشه‌که‌ی کرد و له‌وێ بۆ ڕۆژنامه‌وانان لێدوانی دا گوتی " بێ گومان هێرشه‌که تێرۆرسـتی بووه و بێ ئه‌ندازه دڕندانه بووه."
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕه‌نسا ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئامادهباشیـیان له پاریس ڕاگه‌یاندووه، پاش ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌کان توانیویانه به ئۆتۆمبیل له شوێنی ڕووداوه‌که هه‌ڵبێن. ده‌ڵێن کهسێـکیشیان به ئۆتۆمبیله‌که کردووه به ژێره‌وه.
جێی ئاماژه‌یه گۆڤاری Charlie Hebdo که هه‌فته‌نامه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌ئامێزه، ناسراوه به بڵاوکردنه‌وه‌ی کاریکاتێر له‌سه‌ر که‌سایه‌تیـیه ئاینیـیه‌کان له‌وانه پـێغه‌مبه‌ری موسڵمانان.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن دوو له چه‌کداره‌کان به ده‌نگی به‌رز هاواریان کردووه "الله اکبر" و گوتویانه ئه‌مه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه بۆ پـێغه‌مبه‌ر.
پـێده‌چێت هێرشبه‌ره‌کان زانیاری ته‌واویان له باره‌ی ئۆفیسه‌که‌وه هه‌بووبێت، به‌و پـێیه‌ی چوار له کوژراوه‌کان وێنه‌کێشی گۆڤاره‌که بوون.
کۆشـکی سـپی به توندی هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد، هه‌روه‌ها جان کلود یونیکه‌ر سه‌رۆکی کۆمسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا و ده‌یڤد کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا و ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا ئه‌وانیش به توندی هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد.