بێرنارد کازێنێڤ وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ هاوتا ئه‌وروپایـیه‌کانی له پاریس ده‌کات، به مه‌به‌ستی وتووێژ له باره‌ی شه‌ڕی تێرۆر.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی فه‌ڕه‌نسا پاش هێرشه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌ر گۆڤاری شارلی ئێبدۆی پاریسی دێت که تیایدا 12 که‌س کوژران.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا گوتی ئێریک هۆڵده‌ر وه‌زیری داد و داواکاری گشـتی ئه‌مه‌ریکا ئه‌ویش یه‌ک له میوانانی کۆبوونه‌وه‌که ده‌بێت.
یاریده‌ده‌رێـکی ئێریک هۆڵده‌ر به ڕۆژنامه‌ی واڵستریت جۆرناڵی گوتووه، بڕیاره له‌و کۆبوونه‌وه‌یه سه‌نگی بخرێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڕه‌شه تێرۆسـتیـیه‌کان و ئه‌و مه‌ترسـیه ئاسایشیـیانه‌ی ده‌که‌ونه‌وه له ئه‌نجامی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌سانی به‌شدار له شه‌ڕه ده‌ره‌کیـیه‌کاندا. هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویش تاووتوێ ده‌کرێت.