سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌یانـنامه‌یه‌کی له باره‌ی هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر گۆڤاری شـارلی ئێبدۆ فه‌ڕه‌نسایی ده‌رکرد و تیایدا به توندی ئه‌و کاره تێرۆرستیـیه‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و هاوسۆزی خۆی بۆ گه‌لی فه‌ڕه‌نسـا ده‌ربڕی.
سه‌رۆک ئۆباما له به‌یانـنامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد فه‌ڕه‌نسا دۆسـتی هه‌ره دێرینی ئه‌مه‌ریکایه و شان به شانی ئه‌مه‌ریکا له دژی ئه‌و تێرۆرسـتانه جه‌نگیوه که مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هه‌ردوو وڵات و جیهان به گشـتی.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڕه‌نسا و فه‌رمانی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی کردووه به هه‌موو توانایه‌کی یارمه‌تی بدات له ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و تێرۆرسـتانه و دادگایی‌کردنیان.