Accessibility links

له‌ پێکدادانه‌کاندا له‌ عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی 23 که‌س کوژراون


کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خودکوژیدا که‌ ئامانجی هێزه‌کانی عێراقی بوه‌ و پاشان له‌ پێکدادانه‌کاندا له‌گه‌ڵ میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا به‌لای که‌م 23 له‌ هێزه‌کان و شه‌رکه‌رانی هاوپه‌ێمانی سوننی له‌ ئوستانی ئه‌نبار کوژراوون.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له سه‌ره‌تادا ته‌قێنه‌رێکی خودکوژ سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ خۆێ به‌ گردبونه‌وه‌یه‌کی شه‌رکه‌ره‌ سونییه‌کانی سه‌ر به‌ حکومه‌ت نزیک به‌ شاروچکه‌ی ئه‌لبه‌غدادی ته‌قاندوه‌ته‌وه‌، شاروچکه‌که‌ له‌ 180 کم وه‌ یاخود 110 میلی باکوری رۆژئاوای به‌غدایه‌.

هه‌ر زوو پاش ئه‌وه‌ توندره‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێڕشیان برده‌ سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شکه‌ر و پۆلیس له‌ نزدیکدا و پێکدادانێک لێ که‌وته‌وه‌.

پولیس و کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌ڵێن له به‌ری حکومه‌ت23 که‌س کوژراون و 28 که‌سیش بریندار بوونه‌ به‌ڵام هیچ ئامارێک له‌ باره‌ی زیانی میلیشیاکانه‌وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.‌

XS
SM
MD
LG