ژنێـک له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی ئه‌نجامداوه و له ئاکامدا پـۆلیسێـک کوژراوه و پـۆلیسێـکی دیکه برینداربووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن پاش نێوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ژنێـک له ناوچه‌ی سوڵتان ئه‌حمه‌د بۆ بنکه‌ی پـۆلیسی گه‌شتیاری چووه و له‌وێ به زمانی ئینگلیزی به پـۆلیسه‌کانی گوتووه جزدانه‌که‌ی ونکردووه تاوه‌کو خۆی به بنکه‌که‌دا بکات. پاشان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و 2 پـۆلیس برینداربوونکه یه‌کێکیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانی گیانی له‌ده‌سـتداوه.
واسب شاهین والی ئسته‌نبوڵ سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌که‌ی کرد و له‌وێ بۆ په‌یامنێران لێدوانی دا و گوتی لێـکۆڵینه‌وه‌یان ده‌سـتپـێـکردووه بۆ زانینی ناسنامه‌ی خۆکوژه‌که.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا به په‌یامنێرانی گوت خۆکوژه‌که 2 بۆمبی دیکه پـێبووه نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه و توانراوه به سه‌لامه‌تی پـوچهڵبکرێنهوه.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردووش که‌سێـک بۆمبی له نزیک ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیر له ئسته‌نبوڵ ته‌قانده‌وه و له لایه‌ن پـۆلیس ده‌سـتگیرکرا. چه‌پڕه‌وه‌کانی تورکیا به‌رپـرسیارێتی خۆیان له‌و هێرشه ڕاگه‌یاند.