هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه توانیویانه به پاڵپـشـتی چه‌کی قورسی پـێشـمه‌رگه و فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان چوارگۆشه‌ی ئاسایشی شاری کۆبانی له ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش ڕزگاربکه‌ن.
زارا مسـتۆ به‌رپـرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاند شه‌وی یه‌کشه‌ممه شه‌ڕی توند له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی له نزیک چوارگۆشه‌ی ئاسایشی هه‌ڵگیرسا و له ئه‌نجامدا ئه‌و ناوچه‌یه ڕزگارکرا که شوێنی چه‌ندین بینا و ئۆفیسی گرنگی شاره‌که‌ی لێبووه، هه‌روه‌ها 16 چه‌کداری داعش کوژران که هه‌موویان که‌سانی بیانی بوون.
له لایه‌کی دوو جاده‌ی دیکه‌ی نزیکی به‌رزایـیه‌کانی مشته‌نور ڕزگارکراون و به‌پـێی لێدوانی زارا مسـتۆ هێزه کوردیـیهکان له ئێسـتادا زۆر له بهرزایـیهکان نزیک که‌وتوونه‌ته‌وه.
هاوکاتی ئه‌م شه‌ڕانه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام بوون له بۆردومانکردنی شوێنه‌کانی داعش له شاره‌که و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری.