وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا مه‌ولود چاووشئۆغڵو ده‌ڵێت گه‌وره به‌رپـرسێـکی حه‌ماس که ده‌ڵێن له وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌رکراوه، ئازاده له‌وه‌ی بێته تورکیاوه.
چاووشئۆغڵو ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی تورکیا هیچ داوایه‌کی فه‌رمی پـێـنه‌گه‌یشـتووه بۆ پـێدانی ڤیزا به خالید مشعه‌ل به‌رپـرسی مه‌کته‌بی سیاسی حه‌ماس. گوتیشی هیچ زانیاریـیه‌کی نیـیه له باره‌ی ئایا مشعه‌ل نیازی هه‌یه بێت بۆ تورکیا یان نا.
پاشان گوتی خه‌ڵکی ئازادن له‌وه‌ی بێن بۆ تورکیا ئه‌گه‌ر بێت و کۆسـپی یاسایی له به‌رده‌میاندا نه‌بێت.
حکومه‌تی ئیسرائیل ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، قه‌ته‌ر بڕیاری ده‌رکردنی خالید مشعه‌لی بۆ تورکیا داوه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی حه‌ماس له غه‌ززه و قه‌ته‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌یان ڕه‌تکرده‌وه.
جێی ئاماژه‌یه حکومه‌تی تورکیا په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ڕێـکخراوی حه‌ماس هه‌یه و هه‌تا ئێسـتا خالید مشعه‌ل چه‌ند جارێـک سه‌ردانی تورکیای کردووه و دوایـینیان له‌م دوایـیانه‌دا بوو که به‌شداری له کۆنگره‌ی پارتی ئاکه‌په کرد.