Accessibility links

ئیمارات ده‌ست ده‌کات به‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌کان له‌ ئوردونه‌وه‌ بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی


ئیماراته‌ یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌بی رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ بنکه‌یه‌کی ئاسمانیدا له‌ ئۆردون ده‌ستیکرده‌وه‌ به‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانی بۆ سه‌ر گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پاش راگرتنی هێرشه‌ ئاسمانیه‌کان له‌ کۆتایی ساڵی رابڕدوودا.

ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی فیدراسیۆنی که‌نداو له‌ زاری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی له‌شکه‌ری مێرنشینه‌کانی یه‌کگرتووی عه‌ربیه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نێت فڕۆکه‌کانی‌ F-16 ی ئیمارات سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ زنجیره‌ هێرشێـکی ئاسمانیان له‌ دژی داعش ئه‌نجام داوه‌.

به‌یاننامه‌که‌ وتی فڕۆکه‌کانی پاش پێکانی ئامانجه‌کانیان به‌ سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بنکه‌کانیان، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ نه‌کردووه‌ ئاخۆ هێره‌شه‌کان بۆ سه‌ر عێراق یاخود سوریا بووه‌.

ئیمارات یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ وڵاتانی دیاری هاوپه‌یمانی به‌ رێبه‌رایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان دژ به‌ داعش.

XS
SM
MD
LG