شه‌وی ڕابردوو له به‌غدا کۆتایی به قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ هێنرا له شه‌ودا که بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌رده‌وام بوو.
هه‌ڵگرتنی ئه‌م قه‌ده‌غه‌کردنه‌ی هاتوچۆیه پاش ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه هات که به‌لانی که‌م 37 که‌سی تیادا کوژران و ده‌یانی تریش تیایدا بریندار بوون.
ڕێک کاژمێر 12 ی شه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه‌که کۆتاییپێهێنرا و ڕێگه درا به وڵاتیان هات و چۆ بکه‌ن له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی به‌غدا.
ئه‌م سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌کردنه‌ی هاتوچۆ له شه‌ودا له به‌غدا بۆ مه‌به‌ستی که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندوتیژیه‌کان و کرده‌کانی ڕفاندن بووه.
عه‌لی سه‌عد دانیشتویه‌کی به‌غدایه و ده‌ڵێت ئێستا ئازادن و ده‌توانن له پاش نیوه شه‌ودا بچنه ده‌ره‌وه، ئۆتۆمبێله‌کانیان بهاژۆن و شه‌وێکی خۆش به‌سه‌ر به‌رن پاش ماندوو بوونه‌کانی ڕۆژیان.
له لایه‌کی تره‌وه له میونخ ، حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا کۆبۆته‌وه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا باس له ژماره‌یه‌ک ته‌وه‌ر کراون له‌وانه هه‌وڵه‌کان بۆ شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و گرنگی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنی وڵاته‌که‌دا و هه‌روه‌هاش ئاوه‌دانکردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕزگار ده‌کرێن.
هاوکات ته‌رمی 16 کوردی ئێزیدی له گۆڕێکی به کۆمه‌ڵدا له باکوری عێراق دۆزراونه‌ته‌وه.
کورده ئێزیدیه‌کان سه‌دان ساڵه‌ڕووبه‌ڕووی جیاوازی کردن ده‌بنه‌وه به تایبه‌تیش له‌لایه‌ن موسڵمانه عه‌ره‌به‌کانه‌وه که تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌یان هه‌یه بۆ ئاینی ئێزیدی.