ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕابه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکدایه له نێوان ئێران و زلهێزه‌کانی جیهاندا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران.
ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی ده‌ڵێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنه دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاته‌که‌ی نه‌بێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕابه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی هاوکات بووه له‌گه‌ڵ لێدوانه‌کانی موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به پێداچوونه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر داڕشتنی په‌یماننامه‌ی ناوکیئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت ئه‌مڕۆش یه‌کشه‌ممه وتووێژی ڕژد و وردی هه‌بووه له‌گه‌ڵ جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناو‌کی ئێران.
موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ده‌ڵێت ته‌نها ڕیگه‌یه‌ک بۆ سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بریتیه له ڕێزگرتن و دانوستاندن.
به‌ڕێز زه‌ریف ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی هه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر ئێران و ده‌شڵێت کۆت و به‌ندکردنه‌کان شکستیان هێناوه له‌وه‌ی ئامانجی خۆی بپێکێت.
گه‌وره دیپلۆماتی ئێران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنی ناوکیش نه‌هاته ئاراوه به مانای کۆتاییهاتنی جیهان نییه و ده‌ڵێت شه‌ش هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌نگیی ده‌خرێته سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر.
جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له میونخ ئاماژه‌ی به‌وه کردووه چاوی له‌وه‌یه چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه بێته ئاراوه بۆ کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
ڕۆژئاوا، تاران گوناهبار ده‌کات به‌وه‌ی هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی ده‌دات و هه‌رچی ئێرانیشه پێداده‌گرێت و ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.