له هه‌وڵێـکی دیپـلۆماسی ئاست باڵادا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا به‌ره‌و مۆسکۆ ڕۆیشـتوون تاوه‌کو له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا کۆبـبنه‌وه سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئۆکرانیا.
کۆبوونه‌وه‌که پاش ڕۆژێـک سـازده‌کرێت له‌وه‌ی هه‌ردوو ڕێبه‌ر له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی ئۆکرانیا له کیێڤ وت‌ووێژیان کرد سه‌باره‌ت به چۆنێتی ئه‌و پـلانه ئاشـتیـیه زیندوو بکه‌نه‌وه که سـاڵی ڕابردوو له شـاری مینسکی بێلاڕووسیا له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتن.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا له پاریس به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه بڕوات بۆ ڕۆژنامه‌وانان لێدوانی دا و گوتی " هه‌موو که‌سێـک ده‌زانێت هه‌نگاوی یه‌که‌م ده‌بێت ئاگربه‌ست ببێت، به‌ڵام ئه‌وه به‌س نیـیه. ده‌بێت ئێمه به دوای ڕێـگه‌چاره‌یه‌کی جیهانی بگه‌ڕێـین."
ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیاش له به‌رلین گوتی خۆی و ئۆلاند هه‌موو تواناکانی خۆیان به‌کارده‌هێنن له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ کیێڤ و مۆسـکۆ بۆ ڕاگرتنی ئه‌و خوێن ڕشتنه به زووترین کات و پاشان کارده‌کرێت زیندووکردنه‌وه‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی مینسک." گوتیشی پـێـیان وایه چاره‌سه‌رێـکی له‌شـکری بۆ کێشه‌که نیـیه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو شه‌ڕی توند له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی ئۆکرانیا و یاخیبووه‌کانی سه‌ر به ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا ڕوویداوه.
ڕووسیا به توندی ڕه‌تیده‌کاته‌وه پاڵپشـتی یاخیبووه‌کانی کردبێت، به‌ڵام گه‌وره فه‌رمانده‌ی ناتۆ جه‌نه‌ڕاڵ فلیپ بریدله‌ڤ له هێزی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی ڕووسیا به‌رده‌وامه له پـێدانی چه‌کی قورسی نوێ به جوداخوازانی ئۆکرانیا.