ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی میسر ڕۆژی 12 ی ئه‌م مانگه‌یان داناوه وه‌ک ده‌ستپێکی دادگایی کردنه‌وه‌ی دوو ڕۆژنامه‌وانی زیندانی کراوی که‌ناڵی ئه‌لجزیره، وه‌ک پارێزه‌ری یه‌کێک له ڕۆژنامه‌وانه‌کان ده‌ڵێت.
باهر موحه‌مه‌د، ڕۆژنامه‌وانی میسری و موحه‌مه‌د فه‌همی ڕۆژنامه‌وانی که‌نه‌دایی به ڕه‌سه‌ن میسری ساڵی پار بڕیاری زیندانیکردنیان له‌سه‌ر درابۆ 10 ساڵ و بۆ 7 ساڵ.
مانگی ڕابردوو فرمانی سه‌رله‌نوێ دادگاییکردنهوهیان درا.
ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌وانه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان پیته‌ر گریستی ئوسترالیایی که هه‌ر له که‌ناڵی ئه‌لجزیره کاری ده‌کرد له مانگی 12 ساڵی 2013 دا ده‌ستگیرکران به تاوانی یارمه‌تیدانی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه کراوی ئیخوانولموسلمینه‌کان و هه‌روه‌هاش بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی نادروست. له ده‌می دادگاییکردنه‌که‌ی پێشویاندا دادپارێزان به‌ڵگه‌ی زۆر که‌میان پێ‌بوو بۆ ئه‌و گوناهبارکردنانه.
گریستی پێستر ئازادکرا و له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له میسر ده‌رکرا پاش ئه‌وه‌ی 400 ڕۆژی له زینداندا به‌سه‌ربرد.
له‌سه‌ر ڕه‌وشی خۆی له زیندانی میسردا پیته‌ر گریستی ده‌ڵێت سه‌روه‌ختێکی قورس و سه‌خت بووه بۆی له هه‌ردوو ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌وه، به‌ڵام ده‌شڵێت باری ته‌ندروستی باشه و هیچ پێشێلکاریهکیشیان به‌رامبه‌ر نه‌کراوه له‌و کاته‌ی له زینداندا بوون.