له یه‌مه‌ن شیعه‌کان که به حوسیـیه‌کان ناسراون ڕاگه‌یاندنێـکی دهسـتوریـیان بڵاوکردووه‌ته‌وه که تیایدا بڕیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان داوه و پـێـکهێنانی ئه‌نجومه‌نێـکی نیشـتیمانی کاتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نێـکی سه‌رۆکایه‌تی که له پـێنج ئه‌ندام پـێـکبهێنرێت.
ڕاگه‌یاندنه‌که ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کۆشـکی کۆماریـیه‌وه له سه‌نعای پایته‌خت بڵاوکرایه‌وه به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ و سه‌رۆکی ئاسایشی سیاسی.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی یه‌مه‌ن "سه‌با" گوتی ڕاگه‌یاندنه‌که له لایه‌ن "کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕیـیهوه" ده‌رچووه، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن حوسیـیه‌کانه‌وه پـێـکهێنراوه. گوتیشی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه کۆتایی به‌و بۆشایـیه ده‌سـتوریـیه‌ی وڵات ده‌هێنێت.
پاشان ئاژانسه‌که بڵاویکرده‌وه که کۆمیته‌که داوای له گه‌لی یه‌مه‌ن کردووه ئێواره‌ی هه‌ینی ئاهه‌نگ بگێڕن به بۆنه‌ی وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن" سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی 21 ی سـێپـته‌مبه‌ر."
به‌پـێی ڕاگه‌یاندنه‌که ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نیشتیمانیـیهی بڕیاری پـێـکهێنانی دراوه ده‌بێت 551 ئه‌ندام بێت و پاشان ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئه‌نجومه‌نێـکی سه‌رۆکایه‌تی 5 ئه‌ندامی پـێـکده‌هێنێت تاوه‌کو بۆ ماوه‌ی 2 سـاڵ وڵاته‌که به‌ڕێوه‌به‌رن و حکومه‌تێـکی کاتی پـێـکبهێنن.
جێی ئاماژه‌یه حوسیـیه‌کان له ڕووی ده‌سـتور و یاساوه مافی ده‌رکردنی ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و جۆره‌یان نیـیه، به‌ڵام به زه‌بری هێز سه‌نعای پایته‌خت و هه‌موو داموده‌زگاکانی ئاسایش و له‌شـکریان کۆنترۆڵکردووه.