وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میونخ کۆده‌بنه‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر دانوستاندنه‌کانی تایبه‌تن به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ش له په‌راوێزی کۆنفرانسی ئاسایشیدا ده‌بێت که له ئه‌ڵمانیا ده‌کرێت.
پێشتریش له مانگی ڕابردوودا له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت جان کیری و موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت دوو جار کۆبوونه‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو که ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ڕۆژی شه‌ممه ده‌کرێت، به‌ڵام دواتر گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پشتڕاستی کرده‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی کۆبوونه‌وه‌که ده‌کرێت.
ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ڕوسیا وچین و هه‌روه‌هاش ئه‌ڵمانیاله هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تا 24 ی مانگی سێ بگه‌نه کڵێشه‌ی ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران وه‌ک به‌شێک له‌و هه‌وڵه چه‌ند ساڵه‌ییه‌ی ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه.
به‌شداربووانی ئه‌م دانوستاندنه ڕۆژی یه‌کی مانگی حه‌وتی داهاتوویان داناوه تا بگه‌نه ڕێکه‌وتنی کۆتایی.
زلهێزه‌کانی جیهان ده‌یانه‌وێت ئێران ئاستی جموجۆڵه ناوکیه‌کانی که‌م بکاته‌وه و دڵنیایی بدات که هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی نادات.
ئێران پێداده‌گرێت له‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی به‌رنامه‌یه‌کی ئاشتیانه‌یه و ده‌شخوازێت ئه‌و سزایانه‌ی سه‌پێندراونه‌ته سه‌ری هه‌ڵبگیرێن.