له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی و وڵاتانی هاوپه‌یمانان له‌وه‌تای ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه 9 هێرشی دیکه‌ی ئاسـمانیـیان له دژی داعش له سوریا و عێراق ئه‌نجامداوه.
هێزی ئه‌رکی هاوبه‌ش ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌یانـنانه‌یه‌کدا گوتی 3 له هێرشه‌کان له سوریا له نزیک کۆبانی و دێر ئه‌لزور و ڕه‌ققه بوون و له ئاکامدا 5 ماشێنی داعش تێـکشکێنراوه و هێزێـکی چه‌کداری له‌ناوبراوه.
له عێراقیش له نزیک موسڵ بینایه‌کی داعش وێرانکراوه، له‌گه‌ڵ هێزێـکی چه‌کداری داعش کراونه‌ته ئامانج و تۆپـێـکی قورسیش تێـکشکێنراوه. هه‌روه‌ها شوێنه‌کانی داعش له ناوچه‌کانی نزیک فه‌لـلوجه و ئه‌سه‌د و بێجی و که‌رکوک بۆردومان کراون.
ئه‌م هێرشه ئاسـمانیـیانه پاش 56 هێرشی ئاسمانی ئوردن ئه‌نجامدران که به درێژایی 3 ڕۆژ له تۆڵه‌ی کوشتنی فڕۆکه‌وان موعاز ئه‌لکه‌ساسبه شوێنه‌کانی داعشی له عێراق و سوریا کرده ئامانج.