کچێـکی خێرخوازی ئه‌مه‌ریکا که بۆ یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ڕووی له‌و وڵاته کردبوو و له مانگی هه‌شتی سـاڵی 2013 له لایه‌ن گرووپه تونده‌ڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کانه‌وه ده‌سـتگیرکرابوو، کوژرانی پشـتڕاستکرایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما و که‌سوکاری کچه‌که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌واڵی مه‌رگی که‌یلا موڵه‌ری ته‌مه‌ن 26 سـاڵیان ڕاگه‌یاند.
کۆشـکی سـپـی گوتی بنه‌ماڵه‌ی که‌یلا چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر نامه‌یه‌کیان له‌م باره‌یه‌وه له‌و که‌سانه‌وه پـێـگه‌یشت که کچه‌که‌یانیان به بارمته گرتبوو، گوتیشی ده‌زگا هه‌واڵگریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رچاوه‌ی نامه‌که‌یان پشـتڕاسـتکرده‌وه، به‌ڵام هێشـتا ڕوون نیـیه چۆن و که‌ی که‌یلا کوژراوه.
کارڵ و مارشا که باوک و دایکی که‌یلان، گوتیان " به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ڕاستی هه‌واڵی مه‌رگی که‌یلاتان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نین. که‌یلا کچێـکی مرۆڤ دۆست بوو و هه‌موو ژیانی گه‌نجێتی خۆی بۆ کاری خێرخوازی ته‌رخان کردبوو. یارمه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌دا که خوازیاری ئاشتی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری بوون."
سه‌رۆک ئۆباماش لای خۆیه‌وه گوتی" که‌یلا ئه‌و کارمه‌نده خێرخوازه بوو یارمه‌تی ئه‌و ڕێـکخراوه مرۆیـیانه‌ی ده‌دا که کۆمه‌کی ئاواره‌کانی سوریایان ده‌کرد. هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌کانی باشی ئه‌م جیهانه‌ی ئێمه‌ی تیایدا کۆبووبۆوه."
پاشان سه‌رۆک ئۆباما گوتی " چه‌نده درێژه بکێشێت ئه‌مه‌ریکا ئه‌و تێرۆرستانه ده‌دۆزێته‌وه که به‌رپـرسبوون له ده‌سـتگیرکردن و کوشتنی که‌یلا." گوتیشی ئه‌و تاوانکارانه ڕاپـێچی به‌رده‌م دادگاش ده‌کرێن."