ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا سه‌رۆکی پـێشـووی ده‌زگای هه‌واڵگری پـۆلیسیان ده‌سـتگیرکرد له‌سه‌ر که‌یسی کوشـتنی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌رمه‌نی هرانت دینک.
ڕه‌مه‌زان ئاکیورێک ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له لایه‌ن یه‌که‌یه‌کی دژه تێرۆر ده‌سـتگیرکرا پاش ئه‌وه‌ی داواکاری گشـتی له ئسته‌نبوڵ فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی بۆ ده‌رکرد له‌سه‌ر ئه‌و گومانانه‌ی لێی ده‌کرێن سه‌باره‌ت به کوشتنی هرانت دینک که له سـاڵی 2007 دا به ده‌سـتی نه‌وجه‌وانێـکی نه‌ته‌وه په‌ره‌سـتی تورک کوژرا له به‌رده‌م هه‌فته‌نامه‌ی ئاگۆس له شـاری ئسته‌نبوڵ.
نه‌وجه‌وانه تورکه‌که سـاڵی 2011 حوکمی 23 سـاڵ زیندانی درا. گومان ده‌کرێت که‌سی دیکه له پشـت کوشتنه‌که‌دا بووبن.
به‌ڵام ده‌سـتگیرکردنی ڕه‌مه‌زان ئاکیورێکیش له‌م کاته‌دا گومانی دروسـتکردووه، به‌و پـێـیه‌ی یه‌کێـکه له‌و سه‌دان ئه‌فسه‌ری له پـۆسته‌کانیان لادراون به تاوانی په‌یوه‌ندی به فه‌تحوڵڵا گوله‌نی نه‌یاری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.