به‌پـێی سه‌رچاوه له‌شـکریـیه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه که‌شتی فڕۆکه هه‌ڵگری شـارل دیگول که له دوری 200 کیلۆمه‌تر له باکوری به‌حره‌ینه‌وه به ئاوی که‌نداودا هاتوچۆده‌کات، فڕۆکه‌ی له‌سه‌ر هه‌سـتاوه بۆ به‌شـداریکردن له شه‌ڕی دژی داعش له عێراق.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت به‌یانی دووشه‌ممه 4 فڕۆکه‌ی جۆری ڕافاڵ له‌سه‌ر که‌شتی فڕۆکه هه‌ڵگری شـارل دیگول هه‌سـتاون به ئاڕاسته‌ی عێراقدا.
ڕۆژنامه‌ی لوفیگارۆی فه‌ڕه‌نسی که په‌یامنێرێـکی له‌سه‌ر که‌شـتیـیه‌که‌یه ده‌ڵێت ژان ئیڤ لو دغیان وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا گه‌یشتووه‌ته سه‌ر که‌شـتیـیه‌که و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له وتارێـکدا به فه‌رمی ده‌سـتپـێـکردنی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسـمانیـیه‌کان له‌و که‌شـتیـیه‌وه ڕابگه‌یه‌نێت.
شاره‌زایانی له‌شـکری ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌م که‌شـتیـیه‌وه ئێسـتا فڕۆکه‌کانی فه‌ڕه‌نسا ده‌توانن له ماوه‌ی یه‌ک کاژمێر و نیو بگه‌نه سه‌ر ئامانجه‌کانیان له ته‌واوی عێراقدا، له کاتێـکدا پـێویسـتیان بۆ دوو هێنده کاته له بنکه‌ی ئاسـمانی ئه‌لزه‌فره‌ی (الظفرة) ئیماراته‌وه.
که‌شتیـیه‌که 12 فڕۆکه‌ی ڕافاڵی هه‌ڵگرتووه له‌گه‌ڵ 9 فڕۆکه‌ی سوپه‌ر ئێتێندار و له‌گه‌ڵیدا ژێرده‌ریایـیه‌ک و ژماره‌یه‌ک که‌شـتی جه‌نگی هه‌ن که یه‌کێـکیان به‌ریتانیـیه و هه‌روه‌ها که‌شـتیتیه‌کی سووته‌مه‌نیشیان له‌گه‌ڵدایه. بڕیاره بۆ ماوه‌ی 8 هه‌فته له ئاوی که‌نداودا بمێنێته‌وه له پاڵ که‌شـتی فڕۆکه هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریکایی یوئێس‌ئێس کارڵ ڤینسۆن USS Carl Vinson.
فه‌ڕه‌نسا پـێشـتر 11 فڕۆکه‌ی له بنکه‌ی ئیمارات و 6 فڕۆکه‌ی دیکه‌ی له بنکه‌یه‌کی ئاسـمانی ئوردون جێـگیرکردووه بۆ به‌شـداریکردن له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی دژی داعش له عێراقدا.