ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ یه‌که‌م جار له پاش 25 سـاڵ باڵیۆزی خۆی بۆ سۆماڵ ده‌سـتنیشـانکرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه خانم (کاثرین س دانانی) ده‌سـتنیشـانکردووه بۆ پـۆستی یه‌که‌م باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ سۆماڵ له‌وه‌تای سـاڵی 1991 وه.
وه‌زاره‌ته‌که ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره مێژوویی‌یه نیشـانه‌ی په‌یوه‌ندیـیه پته‌وه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و سۆماڵه.
ئه‌گه‌ربێت و ئه‌نجومه‌نی سیناتی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا خانم کاثرین بۆ پـۆسته‌که په‌سه‌ند بکات، ئه‌وا له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له نه‌یروبی پایته‌ختی کینیا کاره‌کانی ڕایی ده‌کات.
وه‌زاره‌ته‌که ده‌شڵێت هه‌ر کاتێـک ڕه‌وشی ئاسایشی له مه‌گادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ گونجاو بوو ئه‌وا باڵیۆزخانه‌که‌یان له‌وێ ده‌که‌نه‌وه.