سوپای پاسدارانی ئێران مانۆڕێـکی سه‌ربازی سێ ڕۆژی له که‌نداو ده‌سـتپـێـکردووه و ده‌ڵێن 500 به‌له‌می جه‌نگی تیایدا به‌شـداری ده‌که‌ن و له میانه‌یدا به سه‌دان موشه‌ک هه‌ڵده‌ده‌ن.
مانۆڕه‌که که له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌سـتیپـێـکرد، سه‌ره‌تا نمونه‌ی که‌شـتیـیه‌کی فڕۆکه هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریکایی که وه‌کو نیشانه‌یه‌ک بۆ هێزه‌کانیان دروسـتیانکردووه به موشه‌کی جۆری کروز و ته‌قه‌ی دۆشـکه‌ی سه‌ر به‌له‌مه‌کانیان بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک کردیانه ئامانج. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره ئێران کارێـکی له‌و جۆره بکات.
محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رماندی سوپای پاسـداران له‌م باره‌یه‌وه وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد و تیایدا گوتی مانۆڕی سه‌ربازی "الرسول الأعظم 9" مه‌ترسی بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێـکی دراوسێ دروسـت ناکات. گوتیشی ئێران کێشه‌ی له‌گه‌ڵ دوژمنانی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که هه‌یه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڕه‌شه‌ی کۆنترۆڵکردنی ته‌واوی ئاوی ناوچه‌که‌ی کرد و گوتی ئێران توانا له‌شـکریـیه‌کانی گه‌یشـتووه‌ته ئاستێـک که ده‌توانێت به ته‌واوی کۆنترۆڵی ده‌ریای عومان و ته‌نگه‌ی هورمز و که‌نداو بکات، چونکه ده‌که‌ونه مه‌ودای موشه‌ک و که‌شـتیـیه جه‌نگیـیه‌کانی.
له لایه‌کی دیکه فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئێران ئه‌دمیراڵ عه‌لی فه‌ده‌وی گوتی له‌م مانۆڕه‌دا 20 جۆره موشه‌ک و تۆربید تاقی ده‌کرێنه‌وه و 400 موشه‌کیش هه‌ڵده‌ده‌ن.