کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ده‌زگا ئاسایشیـیه‌کانی وڵاته‌که‌یان 3 که‌سیان له ناوچه‌ی برۆکلینی شاری نیویۆرک ده‌ستگیرکردووه که به نیازبوون کاری تێرۆرسـتی بۆ داعش ئه‌نجام بده‌ن.
داواکاری گشـتی له برۆکلین ناسـنامه‌ی هه‌رسێـکیان ئاشـکرا کرد و گوتی بریتین له عه‌بدولڕه‌سول جۆرابایۆڤ ته‌مه‌ن 24 سـاڵ و ئاخارۆر سه‌عیدئاخمێتۆڤ 19 سـاڵ و ئابرۆر حه‌بیبۆڤ 30 سـاڵ. هه‌موویان به نه‌ته‌وه ئۆزبه‌کین، به‌ڵام ئاخارۆریان خه‌ڵکی وڵاتی کازاخسـتانه و دووانه‌که‌ی دیکه‌یان ئوزباکسـتان.
پاشان داواکاری گشـتی گوتی عه‌بدولڕه‌سول جۆرابایۆڤ و ئاخارۆر سه‌عیدئاخمێتۆڤ به نیازبوون به‌ره‌و تورکیا بڕۆن و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و سوریا و ئابرۆر حه‌بیبۆڤ خه‌رجیـیه‌کانی ڕۆیشتنه‌که‌یانی له ئه‌ستۆ بگرێت. ئاخارۆر شه‌وی سێشه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جۆن ئێف که‌نه‌دی له نیویۆرک ده‌سـتگیرکرا که به نیازبوو له‌وێوه به‌ره‌و ئسته‌نبوڵ سواری فڕۆکه‌ببێت. پاشان ده‌ستبه‌جێ دوو تاوانباره‌که‌ی دیکه‌ش ده‌سـتگیرکران.
هه‌رسێـکیان به هه‌وڵی پشـتیوانیکردن له داعش تاوانبارکراون. ئه‌گه‌ربێت و به‌سه‌ریاندا سـاغ بـبێته‌وه، ئه‌وا ڕه‌نگه هه‌ر یه‌که‌یان بۆ ماوه‌ی 15 سـاڵ زیندانی بکرێت.
لۆرریتا لێنچ داواکاری گشـتی فیدراڵی له برۆکلین له‌م باره‌یه‌وه گوتی " هه‌ر که‌سێـک بـبێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی و دۆسـته‌کانمان له ناو ئه‌مه‌ریکا یان له ده‌ره‌وه، ئه‌وا دووچاری توندترین سـزای دادگای ئه‌مه‌ریکا ده‌بێته‌وه.
ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI ده‌ڵێت عه‌بدولڕه‌سول جۆرابایۆڤ له مانگی هه‌شتی سـاڵی ڕابردووه‌وه له یه‌کێـک له ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر به داعش نووسیویه‌تی ئاماده‌یه ئۆباما بکوژێت ئه‌گه‌ر داعش داوای لێبکات. هه‌روه‌ها به نیازبووه بۆمب له ناوچه‌ی گه‌شـتوگوزاری کۆنی ئایلاندی نیویۆرک بته‌قێنێته‌وه.
ئاخارۆر سه‌عیدئاخمێتۆڤیش به‌نیازبووه ئه‌گه‌ر نه‌توانێت په‌یوه‌ندی به داعش له سوریا بکات، له ناو ئه‌مه‌ریکا ته‌قه له پـۆلیس و ئه‌ندامانی FBI بکات.