بێرنارد کازینۆڤ وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند 6 هاوڵاتی فه‌ڕه‌نسی پاسپـۆرته‌کانیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه و 40 که‌سی دیکه‌ش لێـیان قه‌ده‌غه‌کراوه وڵات جێـبهێڵن پاش ئه‌وه‌ی ئاشکرا بووه نیازیان هه‌یه بۆ سوریا یان عێراق بڕۆن.
پاسپـۆرت و ناسـنامه‌ی ئه‌م که‌سانه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت و شیانی هه‌یه ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنه‌که نوێ‌بکرێته‌وه.
ئه‌مه یه‌که‌م جاره ئه‌و یاسا و ڕێنمایی‌یه نوێانه جێبه‌جێبکرێن که له لایه‌ن حکومه‌ت و په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا بۆ نه‌هشتنی تێرۆر له مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوو په‌سه‌ندکران.
کازینۆڤ به ڕۆژنامه‌وانانی گوت " ئه‌گه‌ر که‌سانی فه‌ڕه‌نسـایی له عێراق یان له سوریا به‌شداری هێرشه‌کان بکه‌ن، ئه‌وا مه‌ترسی هه‌یه له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ وڵات هێرشی تێرۆرسـتی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن.
پاشان گوتی وه‌زاره‌ته‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات جۆره سیسته‌مێـکی ئاگادارکردنه‌وه دابمه‌زرێنێت که وه‌ها بکرێت هاوڕێ و که‌سوکاری ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌وڵی ڕۆیشتن بۆ سوریا و عێراق ده‌ده‌ن بتوانن ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان ئاگاداربکه‌نه‌وه.
گوتیشی وه‌زاره‌ته‌که‌ی له 1000 حاڵه‌ت زیاتر ئاگادارکراوه‌ته‌وه و به ده‌یان هه‌وڵیان پـوچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه.