به‌پـێی هه‌واڵه‌کان چه‌کدارانی داعش له هێرشێـکیاندا بۆ سه‌ر چه‌ند گوندێـکی ئاشوری له باکوری ڕۆژئاوای شـاری حه‌سه‌که نزیکه‌ی 90 که‌سی ئاشوریـیان ده‌سـتگیرکردووه.
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت له هه‌ردوو گوندی ته‌ل شه‌میرام و ته‌ل هورمزی ئاشوری له نزیک شـارۆچکه‌ی ته‌ل ته‌مر که له‌وێ شه‌ڕی توند له نێوان یه‌په‌گه و داعش له ئارادایه، چه‌کدارانی داعش به لایه‌نی که‌م 90 که‌سی مه‌سحیـیان ده‌سـتگیرکردووه. هه‌روه‌ها 2 که‌سیشیان له گوندی غیش ئیعدامکردووه به تۆمه‌تی هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا.
پاشان کڵێسه‌ی ته‌ل هورمزیان سووتاندووه که یه‌کێـکه له کڵێسه دێرینه‌کانی سوریا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو گونده چه‌کدارانی داعش چه‌ند گوندێـکی دیکه‌یان له‌و ناوچه‌یه داگیرکردووه، له‌وانه ته‌ل ته‌ڵعه و ته‌ل تاڵ و قه‌بر شامیـیه.
له لایه‌کی دیکه‌وه نوری کینۆ به‌رپـرسی گرووپێـکی چالاکوان به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه له‌و هێرشه‌ی داعش له نێوان 70 بۆ 100 که‌سی ئاشوری ده‌سـتگیرکراون. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌سێش هه‌ڵاتوون به‌ره‌و هه‌ردوو شاری حه‌سه‌که و قامیشلۆ.
ڕادیۆیه‌کی سه‌ر ئنته‌رنێتی داعش‌یش که به ئه‌لبه‌یان ناسراوه، ڕایگه‌یاندووه به ده‌یان که‌سی خاچ په‌رستیان ده‌سـتگیرکردووه، ئه‌مه‌ش مه‌به‌سـتیان ئاشوریـیه‌کانه.